په‌یامی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

په‌یامی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

په‌یامی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ یه‌ك به‌ یه‌كی ئه‌ندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتی و ته‌واوی كادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌یی و پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ره‌، به‌ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی ده‌توانێ ڕۆڵێكی باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق و خزمه‌تكردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی و دروستكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا بگێڕێت.

هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ یادی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

27/12/2019

 

زۆرترین بینراو