په‌یامی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی جینۆسایدی شنگال

په‌یامی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی جینۆسایدی شنگال

بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کارەساتی شنگال و هێرشی دڕندانەی داعش بۆ سەر کوردانی ئێزدی، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا خەجت لە بە جینۆسایدناساندی ئەو کارەساتە و ئاوەدانەکردنەوەی ناوچەکە و هاویرکایی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکاتەوە.

دەقی پەیامەکە:

ڕۆژی سێی هه‌شت، یادی كاره‌ساتكی ناخهه‌ژێن ده‌كه‌ینه‌وه‌. ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده‌ و پێویسته‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته‌ و دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ئیداره‌ی شنگال له‌ده‌ست خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا بێت.

كاره‌ساتی شنگال درێژه‌ی كاره‌ساته‌كانی دیكه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون و گه‌لی ئێمه‌ هه‌ر به‌ زیندوویی مایه‌وه‌. جارێكی دیكه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانییان ده‌كه‌ین.

لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەوکارەساته‌ و ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ی له‌پێناو به‌رگریكردن و ئازادكردنه‌وه‌ی شنگالدا گیانی خۆیان به‌خشی.

 

مسعود بارزانی

٣ـی٨ـی٢٠١٩

 

زۆرترین بینراو