پڕۆژەی كۆنكرێت كردنی شەقامی بازاڕی شارەدێی قەسرێ‌ دەستی پێكرد

پڕۆژەی كۆنكرێت كردنی شەقامی بازاڕی شارەدێی قەسرێ‌ دەستی پێكرد

لەسەر بوودجەی شارەوانییەكان دەستكراوە، بە ئەنجامدانی پڕۆژەی كۆنكرێت كردنی بەردەم بازاڕی هاوچەرخ، لەسەنتەری ناحیەی قەسرێ.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ‌، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لەبەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانماندا، لەسەر بوودجەی شارەوانییەكانی پارێزگای هەولێر، دەستمان كردووە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی كۆنكرێت كردنی بەردەم بازاڕی هاوچەرخ لەسەنتەری ناحیەی قەسرێ". گووتیشی " بەردەوام دەبین لەسەر ئەنجامدانی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و چاككردنی هەموو ئەو كۆڵان و شەقامانەی تا ئێستا قیڕتا و كۆنكرێت نەكراون".

زۆرترین بینراو