پڕۆژەی گەشتیاری له‌ چیایی حەسەنبەگ ئەنجام دەدرێت

پڕۆژەی گەشتیاری له‌ چیایی حەسەنبەگ ئەنجام دەدرێت

 زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، ئاشكرای كرد " چیای حەسەنبەگ خراوەتە پلانی گەشتوگوزارییەوەو بڕیارە لەئایندەیەكی نزیك دەست بكرێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشتیاری لە ناوچەكەدا.
 بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە زاری كرمانجی گووت " چیای حەسەنبەگ، لە دەڤەری سۆران یەكێكە لە شوێنانەی كە لە هەرچوار وەرزەكانی ساڵ گەشتیاران رووی تێدەكەن، بەمەش لەناو ماستەر پلانی گەشتیاری دایە، كە وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام بدرێت، بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا لە رێگەی كەرتی تایبەتەوە لە ناوچەكە دەست بكرێت بە ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری".
ئاماژەشی بەوەدا " لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە رێگای چیایی حەسنەبەگ بە شێوەیەكی باش نۆژەن بكرێتەوەو لەگەڵ چەندین خزمەتگوزاریی دیكەی پێویست، بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ گەشتیاران و هاووڵاتیان دروست بێت.

زۆرترین بینراو