پکشنینی کۆڕۆنا بۆ خەڵکی سنووری شەقڵاوە دەکرێت

پکشنینی کۆڕۆنا بۆ خەڵکی سنووری شەقڵاوە دەکرێت

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی:
لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە، تیمەکانی تەندروستی لە سنووری قەزای شەقڵاو، هەڵمەتی وەرگرتنی سامپڵ بۆ خەڵکی ناوچەکە ئەنجام دەدەن."
موسا محەمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی تەندروسی شەقڵاوە، بەزاری کرمانجی راگەیاند" تیمەکانی تەندروستی لە شارەکانی شەقڵاوە و هەریر، بالیسان، پیرمام لە دوێنەوە دەستیان کردووە بە وەرگرتنی سامپڵی کۆڕۆنا ڤایرۆس."

ئەوەشی گووت" تیمەکان بۆرۆژانی داهاتوو بەردەوامی بەهەلمەتەکە دەدەن و لەماوەی دوو رۆژ بەسەدان کەس سامپلی لێوەرگیراوە و رەوانەی تاقیگە کراوان بۆ راگەیاندنی ئەنجامەکان."

زۆرترین بینراو