پۆستی قائیمقامییەتی سۆران هەرای لەسەرە

پۆستی قائیمقامییەتی سۆران هەرای لەسەرە

زاری كرمانجی: دوای ئەوەی كەسێك بۆ پۆستی قائیمقامییەتی قەزای سۆران دەسنیشان كرا، بەڵام بە فەرمی رێكارە یاساییەكانی وەرگرتنی ئەم پۆستەی دەست پێ نەكردووە، چەند كەسێكی دیكە كە پێشتر سیڤییان بۆ ئەو پۆستە پێشكەش كردبوو، ناڕازین و لە رێگەی جیاوە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەڕیارە دەدەن.
بە پێی زانیارییەكان چەند كەسێك كە هەم پۆستی حكومیان هەیە و هەمیش كادیری حزبین، لەو بڕیارە نیگەرانن و پێیانوایە بڕیارەكە لە جێی خۆی نییە و داوا دەكەن پێداچوونەوە بەم بڕیارە بكرێت و لق تەداخول بكات.
سەرچاوەیەك لە لقی 10 بە زاری كرمانجی گووت " هەموو ئەو بەرێزانەی سیڤییان پێشكەش كردووە بۆ پۆستی قائیمقامییەتی سۆران، مافی خۆیانە نیگەران بن یا نە، ئاگاداری ئەم دۆخەین و ئێمەش لە رێگەی خۆمانە نیگەرانییەكانیان دەگەینینە شوێنی مەبەست، دواتر حكومەتی هەرێم بە پێی رێنماییەكانی خۆی و رەچاو كردنی توانا و شایستەیی كەسەكان بۆ ئەو پۆستە كەسێكیان دیاری دەكرێت".

زۆرترین بینراو