پۆلیسی رواندز دوو گەنجی بە تۆمەتی هەڕەشە كردن دەستگیر كرد

پۆلیسی رواندز دوو گەنجی بە تۆمەتی هەڕەشە كردن دەستگیر كرد

زاری كرمانجی: دوو گەنج لە رێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشە لە ئافرەتێك دەكەن، لە بەرامبەر كۆمەڵێك داواكاری، دوای تۆمار كردنی سكاڵا لەسەریان، لەلایەن پۆلیسی رواندزەوە دەدۆزرێنەوەو دەستگیر دەكرێن.
بەش راگەیاندنی پۆلیسی سۆران لەمبارەوە بڵاو كردەوە كە " دوای ئەوەی ئافرەتێك لەقەزای رواندز لە دژی چەند كەسێكی نەناسرا سكاڵای تۆمار كرد، كە لە رێگەی سۆشیال میدیاوە هەڕەشەیان لێ كرد بوو، و لە رێگەی چەند سناپ چاتێك كە بەناوی كچەكەوە دایان نابوو، هەڕەشەی بلاو كردنەوەی شتی نەشیاو لەسەر ناوی ئەو و لەكەدار كردنی و هەڕەشەی كوشتنیان لێی كردبوو لەبەرامبەر چەند مەبەستێكی خۆیان، بۆیە دوای كردنەوەی پەراوی لێكۆڵینەوە، لە لایەن نەقیب جەوهەر، بەرپرسی بنكەی پۆلیسی رواندز و ئاگادار كردنەوەی دادوەری لێكۆڵینەوەی رواندز، دادوەر بڕیاریدا هەوڵی دۆزینەوەی تۆمەتباران بدرێت و بەپێی مادەی (2) لە یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی دەستگیر بكرێن، دەست بەجێ بە پلانێكی ئەمنی توند كە پێكهاتبوون لەكارمەندانی بەشی پۆلیسی رواندز و بنكەی پۆلیسی رواندز لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی رواندز ، تواندرا كەسەكان بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن".
لە راگەیاندنەكەداهاتووە " تۆمەتبارەكان دوو كەسن و تەمەنیان (17) ساڵە و دانیشتووی قەزای رواندزن و دانیان بە تاوانەكەیان نا".

زۆرترین بینراو