پۆلیسی هاتووچۆی سۆران زیاتر لە 900 ئۆتۆمبێلی سزاداوە

پۆلیسی هاتووچۆی سۆران زیاتر لە 900 ئۆتۆمبێلی سزاداوە

زاری كرمانجی-سۆران: بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، ئاماری سزادان و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بەهۆی شكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ئاشكرا كرد.
رائید دلاوەر لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " خۆشبەختانە لەم دوڕۆژەدا دوای راگەیاندنی قەدەغەی گشتی لەلایەن وەزیری ناوەخۆ، زیاتر لە 99% شۆفێران پابەندی رێنمایەكانی هاتووچۆن لەسنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان".
گووتیشی " بەهۆی سەرپێچی ئۆتۆمبێلەكانیان و شكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەماوەی رابردوودا تائێستا لە سنوورەكەمان دەست بەسەر 40 ئۆتۆمبێل داگیراوە، هەروەها زیاتر لە (900) ئۆتۆمبێل سزای پێبژاردن دراون".

زۆرترین بینراو