پۆلیس بارتۆمیۆ دەستگیردەکات

پۆلیس بارتۆمیۆ دەستگیردەکات

مەهدی محەممەد - زاری کرمانجی : سەرۆکی پێشووی بەرشە، تەنانەت دوای ڕۆیشتنیش کێشە بۆ یانەکەی دروست دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیس بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی (جۆزێپ ماریا بارتۆمیو) سەرۆکی پێشووی یانەی کەتەلۆنیا و دۆسیەی هەژمارە بەناوبانگە هەڵبەستراوەکانی بارسا جێت، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای یانەی بەرشەلۆنە، ئەم کەیسە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ڕابردوو کاتێک سەرچاوەکانی ڕاگەیاندن ئاشکرایان کرد کە سەرۆکی پێشوو کۆمپانیایەکی تایبەت دیاری دەکات بۆ بەڕێوەبردنی هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەوەی ڕکابەرەکانی لێ ببەزێنێت،
ڕادیۆ کەتەلۆنیا بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر بارەگای بەرشەلۆنە، بۆ ئەوەی بەدوای بەڵگەی زیاتردا بگەڕێن وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەی بەردەوام لەسەر ئەو کەیسە، یانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژی پێشتر دەرچوو، پشتڕاستی کردەوە و هەموو هاوکارییەکی خۆی لەگەڵ دەسەڵاتداران دا پشتڕاست کردەوە،
بە وتەی لا ڤانگواردیا ، بارتۆمیو و دوو ئەندامی دیکەی بۆردەکە، ئۆسکار گراو و ڕۆمان پۆنت، لە بەشێک لە لێکۆڵینەوەکاندا دەستگیرکراون .
کاتێک کادینا کۆب لە مانگی شوباتدا بەڵگەنامەی لەسەر ئەو کەیسە بڵاوکردەوە، شەش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بارتۆمیو دەستیان لەکارکێشایەوە،
هاوکات سەرۆکی کۆچکردوو جەختی کردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتەوە نییە.
هەڵکوتانە سەر بارەگای " پارسە جێت " بە لایەن پۆلیسەوە یەکەم جار نییە ، وەک ئەوەی لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ڕوویدا هەروەها لە گەڕان بەدوای هەر بەڵگەیەک کە پەیوەندی بە تێوەگلانی بارتۆمیو و ئیدارەکەیەوە هەبێت .
لە مانگی تەموزی ڕابردوودا دانیشتنی دادگا ئەنجامدرا و بارتۆمیو لە تۆمەتەکان بێتاوان دانرا، بەڵام ئاماژە بە پەیوەندییەکی ناڕوون و سەرلێشێوان لەگەڵ کۆمپانیاکەدا کرا.
وا بڕیارە لە مانگی ئازاردا هەڵبژاردنی بەرشەلۆنە ئەنجام بدریت بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێ بۆ سەرکردایەتی کردنی یانەکە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو