پۆلێنی یەکەمی یانەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی نوێ ئاشکرابوو

پۆلێنی یەکەمی یانەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی نوێ ئاشکرابوو

 

بەشێوەیەکی فەرمی پۆلێنی یەکەمی یانە بەشدارەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی نوێ ئاشکراکرد.
ماڵپەری فەرمی چامپیۆنزلیگ پۆلێنەکەی بڵاوکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوولی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ لە پێشەوەی یانەکاندایە.

پۆلێنەکە بەمشێوەیەیە

لیڤەرپوول
چێڵسی
بارسێلۆنا
مان سیتی
یوڤێنتوس
بایرن میونشن
پاریس سانجێرمان
زینیت سانپێرسبورگ
جگە لە یانەی لیڤەرپوول و چێڵسی سەرجەم یانەکانی دیکە لەم پۆلێنەدا، وەرزی رابردوو پلەی یەکەمی خولی وڵاتەکەیان بردووەتەوە، لیڤەرپوول بەهۆی بردنەوەی چامیپۆنزلیگ و چێڵسی بەهۆی بردنەوەی یورۆپالیگ لە پۆلێنەکەدان.

رۆژی پێنجشەممە، تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رادەکێشرێت، رۆژی 16 و 17ـی مانگی داهاتوو رکابەرییەکانی خولەکە دەستپێدەکەن، هاوکات لەگەڵ راکێشانی تیروپشکەکە خەڵاتی باشترین یاریزانانی ئەوروپاش دابەشدەکرێت.
سەرچاوە : رووداو

زۆرترین بینراو