پیاوی یارییە کۆتاییەکانە

پیاوی یارییە کۆتاییەکانە

زاری کرمانجی:
کەم کەس دیمەنی فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2014 ـی لەیاد کردبێت، کاتێک نزیک بوو ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ یەکەمین جار لەمێژووی باوەش بەنازناوەکە بکات، بەڵام لە خولەکی 94 رامۆس هەموو شتێکی گۆڕی و گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد و بەوهۆیەوە نازناوەکەی لەقورگی شێر دەرهێنا.
لەوساوە سێرخیۆ رامۆس، بەپیاوی یارییەکانی فایناڵ  ناسراوە تا ئێستا لە 6یاریی کۆتایی گۆڵی کردووە.
 دووجار لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گۆڵی تۆمار کردووە، بەدرێسی ریال مەدرید دژی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
هەر بەدرێسی ریال مەدرید،‏ لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپی گۆڵی تۆمار کردووە.
‏لەگەڵ مێرەنگێ لە یاریی کۆتایی جامی جیھانی یانەکان و لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی گۆڵی تۆمار کردووە.
دوێنێ شەویش، گۆڵێکی نایابی بەدرێسی یانە تازەکەی پاریس سانجێرمان، لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری فەرەنسی کرد