پیاو سالاری و كڵتوور زاڵە بەسەر كۆمەڵگەی كوردی

پیاو سالاری و كڵتوور زاڵە بەسەر كۆمەڵگەی كوردی

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: لە ساڵانی رابردوو كەم ئافرەت هەبوو لە شاشەی TV بەدەركەوێت، بەڵام ئەو وەك یەكێك لە ئافرەت بوێرەكان هاتە نێو میدیای كوردی، ئەوكات هێشتا كۆمەڵگەی كوردی وەك ئێستا ئەو رۆشنفكرییەی وەها لێ بەرپانەببوو، ئەو ئازایەنە هاتە مەیدان و ئەوكات نێوبانگی تایبەتی خۆی لەنێو راگەیاندنی كوردی پەیداكرد، راگەیاندكار ئاشنا عەبدوڵا، لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی باس لە دیار نەمانی خۆی سەرەتای هاتنە نێو كاری راگەیاندن و رۆڵی میدیا دەكات و دەڵێت" دەستپێكی كاری راگەیاندنم لە رادیۆبوو دواتر هەستمكرد توانای من زیاترە بۆیە بڕیاری ئەوەم دا بچمە تەلەفزیۆن و وەك بێژەری دەنگوباس و پێشكەشكردنی چەندین بەرنامەو پڕۆگرامی جیاواز واتە بەرنامەی سیاسی و هونەری رۆشنبیری گشتی هەمەڕەنگ دەستم پێكرد."
ئەو خانەمە میدیاكارە باسی لەوەشكرد" كاری راگەیاندن حەزە گەر حەزت پێی نەبێ گومانی تیا نیە لێی سەركەوتوو نابی، ئەوی بشیەوێ ئەزمونی زیاتر بێت دەبێت خۆی لە رادیۆ و تیڤی ببینێتەوە، من زیاتر لە تیڤی و رادیۆ كارمكردووە پێشم وایە دەبێ بێژەری تیڤی لە هەردووكیان كاربكات، چونكە رادیۆ دەبێتە قوتابخانەیەكی سەرەتای باش بۆ دەنگ و ئەداو بوونی زیاتر تێگەیشتنت لەو بوارەو سەركەوتنی زیاتر."
زۆر قسە لەسەر توانج دەكرێت لە نێو كۆمەڵگەی كوردەواری كاتێك ئافرەتێك بیەوێت لە شاشە بەدەربكەوێت یاخوود بچێتە شوێنەگشتیەكان، ئەو پێچەوانەی هەندێ میدیاكاری تر گووتی" چەند ساڵ لەنێو كاری راگەیاندن بوومە هیچ كات توانجی ناشرین ڕووبەڕوم نەكرایەو هەمیشە لە نێو خەڵك بە چاوی رێزەوە سەیركراوم بۆیە خۆشەویستیم هەیە بۆ هەوادارەكانم و لێرەوە پێیان دەڵێم" بیرتان دەكەم و هۆكاری دووكەوتنەكەشم بەهۆی جەنەجالی ژیان هەر خۆشم ویستم كەمێك پشوو بدەم."
ئاشنا عەبدوڵا، دەبارەی رێگریەكان لە بەرەوپێشڤەچونی ئافرەت، لە میدیاو كایەكانی تری ژیان دووركەوتنەوی هەندێ میدیاكاری ئافرەت دوای پڕۆسەی هاوسەرگیری، نەیشاردەوە زیاتر دەڵێت"بەداخەوە تا ئێستاش رێگری هەیەو هێشتا پیاو سالاری و كڵتوور زاڵە بەسەر كۆمەڵگەی كوردی، ئەگەر سەیربكەیت پێكهێنانی ژیانی هاوسەری كە مافێكی سەرەتاییە، لێرە ئاسان نیەو تایبەت بۆ ئافرەت ئەگەر كاری راگەیاندن بكەی زیاتر ئەو پڕۆسەیە قورس دەبێت لەبەر ئەوەی راگەیاندن پشو و خۆشی و ناخۆشی نازانێت دەبێت كار بكەی لێی."
ئاشنا، كە تەمەنێكی زۆری لە نێو كاری میدیایی بردۆتە سەر قسەی لەسەر رۆڵی راگەیاند هەبوو لە ناساندی دۆزی رەوای كورد بە جیهان گووتیشی" لە شەڕی داعش كە پێشمەرگە قارەمانەكان تونیان سەركەوتنی مەزن تۆمار بكەن، ئەوكات میدیای كوردی بە گشتی كاری باشی كردوو ئەو سەركەوتنانەی پێشمەرگە تۆماری كردوو لە شاشەی میدیاكانی باشوری كوردستان، نیشان دەدرا توانی كورد زیاتر بە دونیای دەرەوە بناسێنێت، بەڵام هەمیشە لەگەڵ كاری جوان و پێشكەوتنی بەرچاویشم لە نێو راگەیاندنی كوردی، هەندێ جاریش زۆری و بۆری دووبارەیی و قۆرخكردنی ئازادی رادەربڕین ئازادی بۆ ناو زڕاندن و تەفسیركردن، جێگای داخە لە نێو هەندێ كەناڵ و سۆشیال میدیادا دەبینرێ و دەبیسترێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو