پیرەژنێکی منگن

پیرەژنێکی منگن

ئای کە باخچەیەکی دڵتەڕ بوو
لەسەر گڵی باخچەکەمان
دانیشتووم و
ژیانیش لە تەنیشتمەوە
پیرەژنێکی منگنە و
تەشی خۆرەتاو دەڕێسێ
لێی دەپرسم:تۆ چیت بە بەرەوە ماوە
مردوو هێندە چاوی لێتە؟
ئەمە چەندەمین جارە خەون بە دڕانی
پێڵاوەکانمەوە دەبینم و
بە پێ پەتی بەنێو حەشاماتی دونیای
مۆدێرندا دەڕۆم
بەرسڤی ئەو، بە سوک سەیرکردنم بوو
باخچەکەمان بۆنی خوێنی لێدێ
خوێنی ئەو درەختانەی
تەوری غەفڵەت سەریبڕین
ئای کە باخچەیەکی دڵتەڕ بوو
وا کەسێک لەو دیو شوراوە
بەڕووی تەڕ لەنێو دەستەکانی دایە
دەستەکانی منیش پڕن لە عادەت
جبڕیل دوو باڵی پڕ لە نوری خۆی
بە مایینی زەیینم دەبەخشێ
باخچەکەمان ڕەیحانەی لێیە
باخچەکەمان شوێنپێی ڕابردووی تیا بەجێماوە

بەقەد تەڕی کۆنە برینێک
باخچەکەمان دڵی تەڕە...!

 

 



نوشتن یک پیغام...

زۆرترین بینراو