پیكێ: نازناوی مۆندیالم بۆ شاكیرا كردە دیاری

پیكێ: نازناوی مۆندیالم بۆ شاكیرا كردە دیاری

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: پێش دەستپێكردنی مۆندیالی 2010 پیكێ لە مەدرید چاوی بە شاكیرای گۆرانیبێژ كەوت كە گۆرانیەكەی شاكیرا بە ناوی “Waka waka ” وەك گۆرانی فەرمی مۆندیال دەستنیشان كرابوو، سەرەتا پەیوەندیەكی هاوڕێیەتیان درووست كردو پیكێ داوای ژمارەی تەلەفونی لە شاكیرا كردو شاكیراش پێی دا، وەك هاوڕێ بەردەوام بوون تا وای لێهات هەست و سۆزیان بۆ یەكتر پەیدا كرد، پیكێ دەڵێ" بە درێژایی مۆندیال ئێمە لە پەیوەندی خۆشەویستی دابووین لەگەڵ شاكیرا، ئەو بەڵێنی ئەوەی لێ وەرگرتم كە بگەمە یاری كۆتایی مۆندیال لە پێناو ئەو چونكە ئاهەنگی گۆرانیەكەی لەیاری فاینەڵی مۆندیال بوو، منیش بەڵێنەكەم بەجێ گەیاندو نەك هەر گەیشتمە فاینەڵ بەڵكو نازناوەكەشم بەدەستهێناو مەدالیاكەم پێشكەشی ئەو كرد".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو