پێدانی کارەبای نیشتمانی لە چۆمان کەم دەبێتەوە

پێدانی کارەبای نیشتمانی لە چۆمان کەم دەبێتەوە

 

زاری کرمانجی _چۆمان: بە مەبەستی هاوسەنگی کارەبای نیشتمانی و نەمانی کێشەی بارزۆری کارەبا، بگۆڕێکی 15 MVA بۆ وێستگەی کارەبای چۆمان دابینکرا و قایمقامیەتی قەزاکەش دانیشتووانی لە کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی بۆ چەند ڕۆژێک ئاگادار دەکاتەوە.

ئەحمەد قادر، قایمقامی چۆمان بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: هاوشاریانی سەنتەری قەزای چۆمان و گوندەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە بەهۆی گەیشتنەوەی محاویلەی 15mva بۆ وێستگەی کارەبای چۆمان و جێگیرکردنی، بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە، تیمەکانی بەستن و گۆڕینی ئەو بگۆڕە دەستیان بەکارەکان کردووە، بەتەواو بوونیان کێشەی بارزۆری وێستگەی دابەشکردنی کارەبای چۆمان چارەسەر دەبێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەدیوانی قایمقامیەتی چۆمان کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لەکەسایەتی و چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی قەزاکە ئەنجام درا و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان کرا و هەموو لایەک ڕەخنەو تێبینییەکانیان خستە ڕوو، قایمقامی چۆمان داوای لە بەشداربووان کرد لەم چەند ڕۆژەیە ئارام بگرن، تا کێشەی کارەبای نیشتیمانی چارەسەر بکرێت و خاوەنی مۆلیدە ئەهلیەکانیشی ئاگادار کردەوە لەوکاتانەی کارەبای نیشتمانی نەبێت، کارەبا بە هاووڵاتییان بدەن.
هاوکات بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتانە ڕاگەیاند کە باسیان لێوەکرا.

 

 

 

زۆرترین بینراو