پێدرۆ رۆدرێگیز باشترین یاریزانە

پێدرۆ رۆدرێگیز باشترین یاریزانە

یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگڵیزی پێدرۆ رۆدرێگیز لە ژیانی وەرزشی تۆپی پێیدا توانیەتی سەرجەم نازناوەكانی تۆپی پێ لە خول و پاڵەوانیەتیەكانی جیهان بە دەست بێنیت و جامەكانیان لە باوەش بگری و بەرزیان بكاتەوە، یەكەم یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ ببێتە خاوەن هەموو نازناوەكانی فەرمی لە جیهاندا، ئەوەی یاریزان پێدرۆ بە دەستی هێناوە لە تۆپی پێ هیچ یاریزانێك لە مێژوودا نەیتوانیووە مسۆگەری بكات، جگە لە سەرجەم نازناوەكانی فەرمی توانیەتی شەش نازناوی ساڵانەیی تۆپی پێش لە ساڵی 2010 لەگەڵ بەرشلۆنا بە دەست بێنیت و لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكانیش گۆڵ تۆمار بكات.
یاریزان پێدرۆ رۆدرێگیز لە یانەی سی دی سان ئیسیدرۆ دەستی بە تۆپی پێ‌ كردوە و لە ساڵی 2004 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆناوە كرد، یاریزان پێدرۆ لە ساڵی 1987 لە سانتا كرۆس لە دایكبووە و تەمەنی 31 ساڵە و خاوەنی رەگەزنامەی ئیسپانیایە و درێژی 169 سانیمەترە‌و 62 كیلۆ گرامە و یاریزانی هێڵی هێرشبەرە و خاوەن جولە و شێوازێكی تایبەتە لە یاریكردن و یەكێكە لەو یاریزانانەی كە هەمیشە هاوكاری تەواوی هێڵی ناوەراست و بەرگری دەكات لە كارتی یاریكردندا.
نازناوەكانی یاریزان پێدرۆ رۆدرێگیز لە مێژووی تۆپی پی
یەك جامی مۆندیال" یەك جامی نەتەوەكانی ئەوروپا" 3 جامی چامپیۆنزلیگ" یەك جامی خولی ئەوروپا" 3 جامی سوپەری ئەوروپا" 2 جامی جیهان بۆ یانەكان" 5 جامی خولی ئیسپانیا" 3 جامی شای ئیسپانیا" 4 جامی سوپەری ئیسپانیا" یەك جامی خولی ئینگڵترا" یەك جامی یەكێتی ئینگڵیز"
25 نازناوی هەمە جۆرو تێكرای نازناوەكانی تۆپی پێ‌ لە جیهاندا بە دەس تی هێناوە و خاوەن یاریزانی مێژووە لە تۆپی پێ‌ كە بتوانی سەرجەم نازناوەكان كۆ بكاتەوە و بخاتە هەگبەی مێژووی تۆپی پێی خۆی.

زۆرترین بینراو