پێرێز كار بۆ گواستنەوەی كین دەكات

پێرێز كار بۆ گواستنەوەی كین دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: وادیارە فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆكی ریال مەدرید لە ئێستاوە كار بۆ گواستنەوەی (هاری كەین) دەكات و دەیەوێ 3 لە ئەستێرەكانی یانەكەی بخاتە نێو ئەو گرێبەستەی پێشكەشی دەكات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “le10sport”پێرێز دەیەوێ بۆ كەمكردنەوەی تێچوونی گواستنەوەی كەین هەر سێ یاریزان (مارسیلۆ, خامیس ڕۆدریگێز وگاریس بەیل) بخاتە نێو ئەو مامەڵەیە تا بە تێچوونێكی كەمتر كارەكە تەواو بكات، گەر یانەی تۆتنهام یاریزانێك یان دوان لەم سێ ئەستێرەیە بۆ ریزەكانی ببات، لێرەدا پێرێز دەزانێ مۆرینیۆی راهێنەری تۆتنهام متمانەی بەو یاریزانانە هەیەو ئەگەری هەیە رەزامەندی بدات، بە تایبەتی دوای ئەوەی كەین رایگەیاند ناچار نییە هەر لە تۆتنهام یاری بكات و ئەویش دەیەوێ لەگەڵ یانەیەك یاری بكات ركابەری لەسەر نازناوەكان بكات.
جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا بەهۆی ئەو قەیرانەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە جیهان درووستی كردووە، بەهای هاری كەین دابەزیوەو ریال مەدرید چەندین ساڵە ئەو یاریزانەی وەك ئامانجی خۆی دیاری كردوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو