پێرێز ڤاران دەفرۆشێ

پێرێز ڤاران دەفرۆشێ

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: وا دیارە هیچ یاریزانێكی ریال مەدرید لە لای (فلۆرۆنتینۆ پێڕێز)ی سەرۆكی یانەكە بۆ فرۆشتن هێڵی سووری لەسەر نیە، بەگوێرەی دواترین هەواڵی رۆژنامەیەكی مەدریدی یاریزان (رافائیل ڤاران) بەرگریكاری سەرەكی مێرەنگی دەخرێتە لیستی فرۆشتنەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی كە نزیكە لە یانەی ریال مەدرید ڤارانی بەرگریكار تاكە یاریزانە كە لە ئێستادا پارەیەكی زۆر لە بۆرسەی یاریزانان بكات، لە ئێستادا ریال مەدرید دەتوانێ ڤاران بە 70 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، گرێبەستی یاریزانە فەڕەنسییەكە هاوینی 2022 كۆتایی پێ دێت، ئەگەر گرێبەستەكەی تازە نەكاتەوە، ئەوا ریال مەدرید ناچار دەبێت گوێ لەو ئۆڤەرانە بگرێت كە بۆ فرۆشتنی یاریزانەكە دێن، ئەگینا لە هاوینی 2022 دەتوانێ بەخۆڕایی بڕوات، لەبەر ئەو هۆكارە پێرێز بیرۆكەی فرۆشتنی ڤارانی بەلاوە ئاساییە هەروەها ئامادەیە لەگەڵ پاریس سان جێرمان بیخاتە نێو گرێبەستی هاتنی كیلیان مباپێ بۆ ریال مەدرید، لەبەر ئەوەی پارەیەكی باش لە گرێبەستەكە كەم دەكاتەوە.
جێی باسكردنە، كە ڤاران لە لایەن یانەی پاریس سان جێرمان و مانچێستەر یۆنایتدو چەندین یانەی دیكەی گەورەی ئەوروپا بایەخی پێدەدرێت و چاودێری دەكرێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو