پێرێز: مباپی هەڵە دەكات بچێتە ریال

پێرێز: مباپی هەڵە دەكات بچێتە ریال

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆبێر پێرێزی ئەستێرەی پێشوی یانەی ئەرسناڵ و هەڵبژاردەی فەڕەنسا، كیلیان مبابی هێرشبەری لاوی یانەی پاریس سانجێرمان ئاگاداركردۆتەوە لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەك روو نەكاتە یانەی ریاڵ مەدرید.
پێرێز پێیوایە، مبابی هەڵەیەكی كوشندە دەكات ئەگەر هاتوو روو لە یانە شاهانەكە بكات, بەهۆی ئەو گوشارە زۆرەی لەو یانەیە رووبەڕووی دەبێتەوە لەكاتێكدا هێشتا لە تەمەنی لاویدایە، بۆیە باشتروایە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیكە و تا كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لە یانەكەی بەردەوام بێت.
پێرێز بۆ كەناڵی سكای سپۆرت گووتی" تەنها ئامۆژگاریم بۆ مبابی ئەوەیە بەلایەنی كەمەوە دوو وەرزی دیكە لە یانە فەڕەنسییەكە بمێنێتەوە، لەبەرئەوەی لەئێستادا تەمەنی كەمە و پێویستی بە كاتی یارییكردنی زیاترە بۆ ئەوەی پێبگات و ئەزمونی زیاتر پەیدا بكات".
لە كۆتایدا ئەو یاریزانەی پێشووی فەرەنسا گووتی" مبابی پێویستی بەوە نییە روو بكاتە یانە مەدریدییەكە كە یەكێكە لە گەورەترین یانەكانی جیهان، هۆكارەكەشی ئەوەیە یاریزانەكانی ئەو یانەیە گوشارێكی زۆریان لەسەرە، بۆیە مانەوەی لە ئێستادا لە فەڕەنسا گونجاوترە".

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو