پێستی چەور و رێگاكانی پاراستنی

پێستی چەور و رێگاكانی پاراستنی

پێست لەو كاتە چەور دەبێت كە گلاندە چەورییەكانی پێست رێژەیەكی زیاتری چەوری دەردەدەن. پێستی چەور رێگا خۆشدەكات بۆ زیپكە، زیوانی رەش Blackheads، زیوانی سپی Whiteheads، كیس.
بایەخدانێكی دروست بە پێستی چەور زۆر گرنگە بۆ رێگرتن لەم حاڵەتانە، بۆ ئەم مەبەستە پەیڕەوی چەند هەنگاوێك بكە، بۆ نموونە شووشتنی پێست بە نەرمی بە سابوونێكی سووك و دووركەوتنەوە لە زیاد شووتن و بەكارهێنانی سابوونی بەهێز چونكە ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی پێست بۆ زیاتر دەردانی چەوری،
دەكرێ ئەو ئاوێتانە بەكاربهێنرێن كە ترشی سالیسیلیك Salicylic acid لەخۆدەگرن. پێست ئەگەر چەوریش بێت هێشتا بە كاریگەری گۆڕانەكانی كەش و هەواوە وشك دەبێت، ئەمەش دەبێتە هاندەر بۆ پێست كە زیاتر چەوری دەربدات، بۆیە پێویستە كە ئاوێتەی شێداركەرەوەی سووك Light moisturizer و بێ چەوری بەكاربهێنرێت كە نابێتە هۆی گیرانی كونەكانی پێست، بۆ ئافرەتانیش گرنگە هەموو ئاوێتەكانی جوانكاری لەو جۆرانە بن كە چەوری لەخۆناگرن، بەگشتی كەمكردنەوەی ئارایشت و كەمكردنەوەی ماوەی مانەوەی لەسەر پێستدا هەنگاوێكی ترە بۆ رێگرتن لە گیرانی كونەكانی پێست، هەروەها لابردنی هەموو ئاسەوارەكانی ئارایشت پێش نووستن كارێكی گرنگە. بەكارهێنانی پاودەری كانزایی Mineral powders یارمەتیدەرە بۆ هەڵمژینی چەوری و رێگرتن لە گیرانی كونەكان و كەمكردنەوەی بریقەی پێست، لەگەڵ بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی دژەخۆر كە چەوری لەخۆنەگرێت، هەروەها نابێ ئەمەش لەیاد بكرێت كە خۆراكی هاوسەنگ و مەشقی وەرزشی گرنگن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پێستی چەوردا.

زۆرترین بینراو