پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لە سیدەكان كرایەوە

پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لە سیدەكان كرایەوە

موڕشید برادۆستی-سیدەكان: كتێیخانەی گشتی سیدەكان لە بەردەوامی چاڵاكییەكانیاندا پێشانگایەكی فۆتۆگرافیان كردەوە و دەیان وێنەی جۆرا و جۆر نمایش كرا.
موسا داود فۆتۆگرافەر لە سیدەكان بە زاری كرمانجی گووت " رۆژی 18-7-2019 كتێبخانەی گشتی سیدەكان بەئامادەبوونی سەرجەم دام و دەزگاكانی سیدەكان پێشانگایەكی فۆتۆگرافییان بەناونیشانی (سرووشتی دەڤەری برادۆست) بۆ كردمەوە كە لە 31 وێنە پێكهاتبوون .
زیاتر گووتی" ئامانجم لەم پێشانگایە ناساندنی سرووشتی برادۆست بوو لەڕووی گەشتیاری و پاراستنی ژینگەی ئەم دەڤەرە و گرنگی دان پێیان. سوپاسی كتێبخانەی سیدەكانیش دەكات بۆ ڕاو سەرنجی ئامادەبووان.

زۆرترین بینراو