پێشبینی دەكرێت تا ساڵی نوێ دەرگای قوتابخانەكان نەكرێتەوە

پێشبینی دەكرێت تا ساڵی نوێ دەرگای قوتابخانەكان نەكرێتەوە

 
زاری كرمانجی: ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان  ڕایگەیاند" پێشبینی دەكرێت لە مانگی یەكەمی ساڵی نوێ دەست بە دەوام بكرێتەوە". 
گولستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاند" پێشبینی دەكرێت دەستپێكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان بكەوێتە مانگی یەكەمی ساڵی نوێ، چونكە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان پەیوەستە بە ڕەوشی تەندروستییەوە، هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەكە دەكەن".
ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە روونیكردۆتەوە" بەر لەوەی كۆتایی بەو وادەیە بێت كە لەلایەن حكوومەتەوە بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دراوە، هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەكە دەكرێت و بڕیاری نوێ دەدرێت".
لەبارەی قۆناغی 12ی ئامادەییەوە گولستان باقی ڕوونی كردەوە" ڕاستە قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی زەرەرمەندی یەكەمن لە ڕاگرتنی دەوام، بەڵام چەند پێشنیارێك هەن بۆ ئەوەی قەرەبووی قۆناغی 12ی ئامادەیی بكرێتەوە، لەوانەش دواخستنی تاقیكردنەوەكانە، بێگومان هەر بڕیارێك بدرێت بۆ بەرژەوەندیی قوتابییانە".
 

زۆرترین بینراو