پێشمەرگەیەك كە هەموو تەمەنی بۆ كوردستان ژیا

وەیسی سەعید وەیسی

چل رۆژ بەر لەئێستا و لەرێكەوتی (17-6-2020) پێشمەرگەی دێرینی هەردوو شۆرشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر مامۆستا مەلاحمەدەمین گوێزلینگەیی گەیشتەوە كاروانی نەمران.
مامۆستای رەحمەتی یەكێك بوو لەو پێشمەرگانەی هەر لەسەرەتای لاویەتیەوە تێكەڵ بەژیانی سیاسی و كوردایەتی دەبێت و پەیوەندی بە رێزەكانی پارتی و شۆرشی ئەیلوولی مەزن دەكات و دەبێتە پێشمەرگە‌و لە رۆژە سەختەكاندا بوێرانە بەرگری لە كوردستان كردووەو لە زۆرداستان و قارەمانیەتیدا بەشداردەبێ.
رەحمەتی یەكێك بوو لەو تێكۆشەرانەی دەڤەری باڵەكایەتی كە بەبێ دابڕان لەماوەی (60) ساڵدا بەشداری لەهەردوو شۆرشی ئەیلوول وگوڵاندا كردووەو نسكۆش نەیتوانی چۆكی پێ بدات، بۆیەش ژیانی ئاوارەیی هەلدەبژێرێت هەر لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شۆرشی گولانیشدا جارێكی تر بەهەمان روحییەتی شۆڕشی ئەیلول چەكی كوردایەتی دەكاتەوەشان و لەگەڵ مەفرەزە سەرەتاییەكان گەراوەتەوە شاخ و چیا و دۆلەكانی كوردستان دەكاتەمالی هەمیشەیی و هەرئەرك و بەرپرسیارەتێكیشی پێ دەسپێرن، خۆنەویستانەو دڵسۆزانە ئەنجامی دەدات، تەنانەت لەداستانی بەناوبانگی (خواكورك)دا رۆلی گرنگی خۆی بینیوە. هەر لەرۆژانی دەسپێكی راپەرینیش بەجۆش و خرۆشەوە دەگەرێتەوە كوردستان رۆلی بەرچاوی هەبووە لەئازادكردنی زۆربەی شاروشارۆچكەكانی سنوری پارێزگای هەولێر.
لەدوایشدا بەخەبات وكۆلنەدانی خۆی توانی زۆر سەركەوتووانە پلەكانی كاروانی پارتایەتی ببرێت و دڵسۆزانە لەهەر پلەو پۆستێكدا بوبێت كارەكانی ئەنجام داوە.
مامۆستا شۆرشگێرێكی خوڕاگرو و خۆشەویستی جەماوەربوە، لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا نموونەی دلسۆزی و كەسایەتی پاك و سادەو لەخۆ بوردووو كۆمەلایەتی و مەجلیس خۆش و چاكەخوازبوو. مامۆستا مەلا حمەدەمین شاسوارێكی بەوەفای كوردستان و رێبازی بارزانی بوو، كە تەنیا بۆ كوردستان ژیاو خاوەنی وەفاو بەڵێنی خۆی بوو، بەجۆرێك چۆن لەیەكەم چركەساتی پێشمەرگایەتیدا بەڵێنیدا بەخوای گەورەو بارزانی نەمرو كوردستان و بەخوێنی شەهیدان، تاكۆچكردنیشی هەرخاوەنی بەڵێنی خۆی بوو، بۆیەك چركەساتیش نەیپساندو نەگۆڕاو ماندوبوونی نەدەناسی، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی، هەمیشە جێگای رێزو بڕوای جەنابی بارزانی نەمر وكاك ئیدریس بارزانی و سەرۆك مەسعود بارزانی و سەركردایەتی پارتیمان بوو، بۆیەش لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشرا.
مامۆستای رەحمەتی پیاوی مەردی رۆژانی سەختی تێكۆشان و خەمخورێكی راستەقینەی كوردستان و رێبازی بارزانی نەمربوو، تادوا وێستگەی ژیانیدا كۆلینەدا و بە لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەبوو بۆیەش ئەم جۆرەكەسانە بەتەنیا موڵكی بنەماڵەكەی نەبوو، بەڵكو موڵكی هەموو كوردستانیان بوو، بۆ هەمیشە ناوی بەزیندوویی لەبیرو هزری رێبوارانی رێبازی بارزانی بەنەمری دەمێنێتەوە.
لەچل رۆژەی كۆچكردنیدا، سلاو دروود بۆ گیانی مامۆستای رەحمەتی و هەموو شەهیدانی كوردستان سەروەریان بارزانی نەمر. بنوو بەئارامی و دڵنیابە بۆ هەتاهەتایە قسەو ئامۆژگاریەكانت لەیادو هزرماندا بەنەمری دەمێنێتەوە. خوای گەورە لەخەم و ئازارو كۆستی دیكە بەدوورمان بگریت.

 

 

 

زۆرترین بینراو