پێشمەرگەیەکی دێرین کۆچی دوایی کرد

پێشمەرگەیەکی دێرین کۆچی دوایی کرد

دوای ململانەیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، رۆژی ۲۰-۸-۲۰۱۹ حاجی عەبدولرەحمان فەقێ ئێدلبی کۆچی دوایی کرد.
عەبدولرەحمان فەقێ ئێدلبی، لە ساڵی ۱۹۱٤ لە گوندی ئێدلبێ لە دایک بوو و لە ساڵی ۱۹٤۳ و دوای دەستپێکردنی شۆرشی دووەمی بارزان لە رێگەی بارزانی نەمر و شێخ ئەحمەد بارزانییەوە پەیوەندی بە رێزەکانی شۆرشەوە دەکات. ناوبراو بەشداری دەیان داستانی کردووە و رۆلێکی بەرچاوی لە شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان هەبووە.
حاجی عەبدولرەحمان، کەسایەتییەکی دیار و خوڕاگر بووە و جێگای متمانەی بارزانی نەمر و شێح ئەحمەد بارزانی بووە.
دوای زیاتر لە ٦۰ ساڵ پێشمەرگایەتی تۆشی نەخۆشی دەبێت و دوای ململانەیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە رۆژی ۲۰-۸-۲۰۱۹ لە شاری سۆران کۆچی دوایی کرد و لە رێورەسمێکی شایستەدا لە گوڕستانی بارزانییان نێژرا.

زۆرترین بینراو