پێشمەرگە نازناوی سێیەمین خولی لە دایكبوونی بارزانی بەدەست هێنا

پێشمەرگە نازناوی سێیەمین خولی لە دایكبوونی بارزانی بەدەست هێنا

ساڵانە بە بۆنەی لە دایكبوونی بارزانی نەمر خولی تۆپی پێ‌ بۆ تیپە میللییەكانی سۆران دەكرێتەوە، ئەمساڵیش لە ماوەی رابردوودا سێیەمین خولی تۆپی پێ‌ كە بە سەرپەرشتی مشیر یوسف ناسراو بە (پۆیۆل) كرایەوە.
یارییەكانی خولەكە بە بەشداری 16 تیپی میلی سۆران رۆژانە لە یاریگای سەرچاوە بەرێوە دەچوون، دوای ململانێی تیپەكانی بەشداربوو بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی بەرزكردنەوەی چامی خولەكە، هەردوو تیپی لاوانی پێشمەرگەی بالەكیان و حساروست توانیان بگەن یاری كۆتایی.
لە مەراسیمێكدا هەردوو تیپ لە یاری كۆتایدا رووبەرووی یەك بونەوە، یاریزانانی تیپی لاوانی بالەكیان توانیان بە ئاستێكی باشتر یاری بكەنەو گۆرەپانی یاری كۆنترۆل بكەن و خۆیان بە بالادەستی لە مەیدان خستە روو.
یارییەكەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە كۆتا هێنا و نازناوی خولەكەیان مسۆگەر كرد.
پاشان لە رێورەسمێكدا خەلات و دیاری بە سەر یاریزانانی هەردوو تیپ و ناوبژیوانان و باشترین یاریزان و گۆڵكاری خولەكە دابەشكران و جامی خولەكەش پێشكەش بە تیپی لاوانی بالەكیان وەك پاڵەوانی خول كرا.

زۆرترین بینراو