پێشنیازێكی نوێ بۆ یارییەكانی چامپیۆنزلیگ

پێشنیازێكی نوێ بۆ یارییەكانی چامپیۆنزلیگ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتێكی رۆژنامەڤانی پێشنیازێكی نوێ لەبارەی تەواوكردنی یارییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بڵاودەكاتەوە و رایگەیاند، ئەگەری هەیە یارییەكان لە پورتوگال تەواوبكرێن.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دەڵێت، ئەگەری هەیە ئەو یارییانەی لە قۆناخی شازدە ماون، لەگەڵ یارییەكانی قۆناخی هەشت، قۆناخی پێش كۆتایی و یاری كۆتایی كە بڕیارە لە ئیستەنبوڵ لە یاریگەی ئەتاتورك ئەنجامبدرێت، لە پورتوگال بەڕێوەبچن.
چاوەڕوان دەكرێت یەكێتی تۆپی پێی توركیا خۆی لە میوانداریكردنی یاری كۆتایی بكشێنێتەوە، لەكاتێكدا كۆڕۆنا كێشەی ئابووری بۆ دروستكردووە یارییەكەش بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات 29ی ئاب، وادەی كۆتایی هاتنی چامپیۆنزلیگە، دوای ئەوەی كە هەموو خولەكانی ناوخۆی ئەوروپا تەواودەكرێن، یارییەكە ئەنجامدەدرێت.
چاوەڕوان دەكرێت یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەپێی كاتی كۆتایی هاتنی خول و جامی وڵاتان، بڕیار لەبارەی وادەی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ بدات.
یارییەكانی خولی یانە ئەوروپا نزیكەی سێ مانگە بەهۆی كۆڕۆناوە راگیراوە، تا ئێستا وادەی دەستپێكردنەوەی یارییەكان دیارنییە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو