پێكهاتەكەی سیتین بۆ ناپۆلی جیاوازە و هاندەرانیش ئامادە دەبن

پێكهاتەكەی سیتین بۆ ناپۆلی جیاوازە و هاندەرانیش ئامادە دەبن

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەر لە چەند رۆژێك لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ناپۆلی رۆژنامەیەكی كەتەلۆنی شێوازی یاریكردن و پێكهاتەی كیكی سیتینی بۆ ئەو یارییە گرنگە ئاشكراكرد.
بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت كیكی سیتین بڕیاری داوە لەم یارییە بە شێوازی 2-5-3 یاری بكات، واتە بە دوو هێرشبەر یاری دەكات و هەوڵی ئەوە دەدات بە بەكارهێنانی 5 یاریزان هێڵی ناوەڕاست چڕو پڕ بكات تا بەتەواوی كۆنتڕۆڵی یارییەكە بكات، بۆ ئەمەش مێسی وەك هێرشبەر یاری پێ دەكات نەك درووستكەری یاری، بەگوێرەی سپۆرت كیكی سیتین پێی وایە مێسی لە نێو هێلی سزا بێت ئاسانتر گۆڵ تۆمار دەكات، گەر تۆپی گونجاوی پێ بگات.
ئەمەش پێكهاتەی كیكی سیتینە بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت
گۆڵپارێز : تیرشتیگن
بەرگریكاران: پیكێ ، لینگلی ، سیمیدۆ
بەرگریكاران: رۆبیرتۆ ، راكیتیچ، دی یۆنگ ، ئالبا ، ریكی بۆیچ
هێرشبردن : مێسی ، سوارێز
لە لایەكی دیكەوە بەپێی پڕۆژەیەكی كۆمپانیایی راكوتینی سپۆنسەری یانەی بەرشەلۆنە، ئەوە ئیدارەی ئەو تیپە وێنەی‌ (46) هەزار هاندەری خۆی لەسەرتاسەری جیهان لەدەرەوەی‌ یاریگەی‌ یانەكە هەڵدەواسێت. پڕۆژەكە پێك دێت لە هەڵواسینی وێنەیەكی گەورەی چەند ئەستێرەیەكی یانەكە لەبەشی پێشەوەو وێنەی‌ ئەو یاریزانانەش لەو (46) هەزار وێنەیە‌ درووست دەكرێت هاندەری بلوگرانان، ئەمەش بۆ ئەوەی‌ سوپاسی ئەو كەسانە بكەن هاندەری ئەو تیپەن. لە سەرەتای ئەم مانگەوە هاندەران بۆیان هەیە وێنەی‌ خۆیان بە درێسی بەرشەوە بنێرن بۆ پێگەی‌ راكوتین، تا رۆژی (11) ی ئاب وێنە وەردەگیرێت.
بەمەش وێنەی چەند یاریزانێكی بەرشەلۆنە درووست دەكرێت، بەڵام راكوتین ئەپلیكەیشنێك پێشكەش بەو هاندەرانە دەكات، تا بتوانن وێنەكەی خۆیان و شوێنەكەیان‌ لەناو ئەو (46) هەزار وێنەیە بدۆزنەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو