پێكەنین و زەردە خەنەگەورەترین ووزەیەو ئارامی بەدل بەخشێت

پێكەنین و زەردە خەنەگەورەترین ووزەیەو ئارامی بەدل بەخشێت

لە دیمانەیەكی زاری كرمانجیدا (ئەختەر ئیبڕاهیم علی) بەرپرسی ئەنجومەنی ئافرەتانی سەفین و بەرپرسی بەشی‌ تیشك (سیتسكان) لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە باس لە ڕەوشی ئافرەتانی كوردستان و نهێنیەكانی دیوی دواوەی ژیانی تایبەتی خۆی ئاشكرا دەكات.
دیمانە عەبدوڵاماویلی – شەقڵاوە
ئەگەر خۆت بە خوێنەرانی هەفتەنامەی زاری كرمانی بناسێنی كار و پیشەت چیە؟
(ناوم ئەختەر ئیبڕاهیم علی) دانیشتووی شارۆچكەی شەقڵاوەم سەربەپارێزگای هەولێر, هەر لە شەقڵاوەش لە دایك بوومە و لە بنەڕەتداخەڵكی ئەو شارەم, لە ساڵی (1985) لە دایك بوومە و لەبنەماڵەیەكی كورد پەروەرو تێكۆشەر وخەبتگێڕی ڕیبَازی پارتی و بارزانیم و كچی شەهیدم.
تا قۆناغی چەند خوێندووتە و لەكوێ خوێندنەكەت تەواو كردووە؟
قۆناغی سەرەتایم لە قوتابخانەی بیترمە تەواو كردیە, ژیانی منداڵیشم هەر لەو گەرەكی بیترمە بەسەر بردیە،قوناغی ناوەندیم لە قوتابخانەی دواناوەندی شەقڵاوەی كچان تەواو كردیە, هەر لەسەرەتای قۆناغی ناوەندیم لە ساڵی(2000) پەیوەندیم بە یەكێتی قوتابیانی كوردستان كردیە, لە پاشان لە ساڵی (2003) پلەی كارگێریم لە لیژنەی یەكێتی قوتابیان پێسپردراوە، هەروەها لە ساڵی (2005) بوومە ئەندام لە ڕێكخراوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان, بەردەوام خۆبەخشانە كارم كردیە, لە ڕیزەكانی قوتابیان و لاوان چەندین ڕۆڵی جیا جیام لەم دوو ڕێكخراوە بینیوە، دوای كۆتایی هاتنی قوناغی دواناوەندیم , پاشان لە پەیمانگای تەكنیكی هەولێر وەرگیرام, لە بەشی تیشك لە ساڵی
(2004-2005) بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بووم, لەگەڵ قوتابیان و لاوان لەهەمان كاتدا بوومە ئەندامی ڕێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان, لە سەرەتای قۆناغەكانی خوێندنیشم پەیوەندیم هەبووە, بە ڕێكخراوی حزبی بەڵام چونكە قوتابی بوومە زیاتر لە ڕیزەكانی قوتابیان و لاوان كارم كردیە, پاشان هەردوو ساڵی خوێندنی پەیمانگام بەسەركەوتووی تەواو كرد,دواتر بِروانامەی دبلۆمم وەرگرت لە بەشی تیشك لە (2008) دامەزارم, بووم بە وینَەگری تیشك یەكەم مانگی كاركردنیشم لە نەخوشخانەی فریاكەوتن بوو, بۆ ماوەی مانگێك پاشان لەسەر داوای خۆم گواسترامەوە بۆ نەخوشخانەی ڕاپەرینی فێركاری, لەوێش لەبەشی تیشك وەك وینَەگری تیشك دەست بەكار بووم بۆ ماوەی (7) ساڵ لەو نەخۆشخانەیە مامەوە ،پاشان ناوم لە كۆلیژی زانست زانكۆی صلاح الدین هاتەوە هەر لەسەرەتای خوێندنی كۆلێژ پەیوەندیم كرد, بە ناوچەی ئایندەی (لقی2ی پ.د.ك) لەوێ كارو چاڵاكیەكانی ناو كۆلێژم ڕَیكدەخست، پاشان درێژەم بەخوێندنی خۆم دا تالە ساڵی(2013) لەوێش پلەی حزبیم وەرگرت و بوومە لێپرسراوی بنكە تاكو كۆلێژم بەسەركەوتوی تەواوكرد, بڕوانامەی بەكالۆریۆسم لە فیزیایی پزیشكی بەدەست هینا، دواتر ناونیشانی پیشەكەم لە دبلۆمەوە گۆِردرا بۆ بەكالۆریۆس لەسەر داوای خۆم گواسترامەوە بۆ نەخۆشخانەی شەقڵاوەی فێركاری لە (2015) هەر لەسەرەتای گواستنەوەم لەو ساڵەدا, بوومە لێپرسراوی بەشی‌ تیشك، یەكەی سیتیسكان تاوەكو ئێستاش بەردەوامم.
لە ساڵی چەند بوو هاتیە ناو ڕیزەكانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان؟
هەر لەسەرەتای قۆناغی ناوەندیدا وەكو خۆبەخشێك لەناو ڕیزەكانی ئافرەتان كارم كردووە,ئەمساڵدا حزب لە پرۆسەیەكی هەڵبژاردندامتمانەی ئەوەی پێدام لەلایەن مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان هەلبژێردرام وەك بەرپرسی ئەنجومەنی سەفین دەستبەكاربووم.
ئایا ڕەوشی ئافرەتان لە ئێستادا لە چ ئاستێكدایە؟
بەبڕوای من ڕەوشی ئافرەت لە ئێستادا لەئاستێكی بەرزدایە, هەموو هەلێكیان بۆ ڕەخساوە بۆ كاركردن لەبوارە جیاجیاكان, ئێستا بە ڕێژەیەكی باش ئافرەتان لە دام و دەزگاكانی حكومەت خزمەت دەكەن.
ئایا ڕێژەی توندو تیژیەكان بەراود بە ساڵانی ڕابردوولە چ ئاستێكدایە؟
دەتوانم بڵێم توند و تیژیەكان زۆركەمتر بوونەتەوە, لەچاو ساڵانی ڕابردوو, ئەمەش بەهۆی لێك تێگەیشتنی ڕەگەزی بەرامبەر و كرانەوەی هەرێم بەڕووی جیهاندا كێشەكان كەمتربوونەتەوە.
هۆكاری توندو تیژیەكان چین چۆن چارەسەریان بۆ دەدۆزرێتەوە؟
لە بڕگەی یەكەم ئاماژە بەچەند خاڵێك دەكەم, یەكەم- پەروەردەیەكی ناتەندروستی لە ناو خێزاندا, دووەم - زوو بەشوودان و زوو ژنهێنان, سێیەم - لێك تێنەگەیشتن و نزمی ئاستی رۆشنبیری, چوارەم- هەژاری, پێنجەم- تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ئەو فیلم و درامایانەی لە تیڤیەكان دۆبلاژكراون بۆ سەر زمانی كوردی شەوانە لە كەناڵەكانەوەپەخش دەكرێن, ئەمەش پێچەوانەی دابونەریتی ئێمە كۆمەڵگەی كوردین, ئەمانە و چەندین هۆكاری تر هەن بۆ لێكترازانی خێزانی كوردی.
ئایا ڕێكخراو سەنتەرەكان ئافرەتان تاچەند توانیتیان ڕێگری بكەن لە زیادبوونی توند و تیژیەكان بەرامبەر بە ڕەگەزی مێ؟
ڕێكخراو و سەنتەرەكانی ئافرەتان ڕۆڵێكی بەرچاو و كاریگەریان هەبووە لە كەمكردنەوەی توند و تیژیەكان بەرامبەر بە رەگەزی مێ ، لەڕێگای كردنەوەی خولی جۆراوجۆر و ڕۆشنبیری خێزانی و بەرگریكردن لە مافەكانیان.
چۆن دەكرێت ڕێگری لە توند و تیژیەكان بگیرێت و لە كۆمەڵگە ئە لایەنانەكێن دەتوانن ڕۆڵی سەرەكی ببین لە كەمكردنەوەی تەندوتیژیەكان؟
حكومەت و ڕێكخراو و سەنتەرەكانی ئافرەتان و مینبەری مزگەوتەكان دەتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ڕێگریكردن لە ڕوودانی توند و تیژیەكان.
ئەوئافرەتانە كێن زیاتر ڕووبەڕوی توند و تیژی دەبنەوە زیاتر چ جۆرە پیاوێكن بەم كارە هەڵدەستن؟
ئەگەر كەسوكاری ئافرەتەكە ڕۆشنبیربن هەرگیز توند و تیژی بەرامبەری بەیەكتر بەكارناهێنن , ماف وئازادی یەكتر پێشێلناكەن, ئاشتەوایی خێزانی دروست دەبێت, ئەمەش دەبێتە هۆكاری بۆكەمكردنەوەی توند و تیژیەكان بەرامبەر ئافرەتەكان.
بەڕای تۆ پێكهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەنێوان كوڕان و كچاندا دەبێت لەسەر بنەماێك بونیات بنرێت؟
دەبێت لەسەر بنەمایی خۆشەویستی پاك و ڕاستەقینە بێت و لە تەمەنێك بێت كەمتر نەبن لە (18) ساڵ, خۆشەویستی بەر لەپرۆسەی هاوسەرگیری بەتەنها و بێ لێك تێگەیشتن بە سەركەوتووی نازانم ، دەبێت خۆشەویستی و لێك تێگەیشتن پێكەوەبن.
دەچینە سەر پرسیارە تایبەتەكان لەسەر ژیانی تۆ ئایا تائێستا ژیانی هاوسەریت پێكهێناوە؟
نەخیر تاوەكو ئێستا هاوسەرگیرم ژیانی پێكنەهێناوە, ئەم پڕۆسەیە پێویستی بەبیركردنەوە و بڕیارێكی تەندروست هەیە, دەمەوێت لەسەر بنەمایی لێكتێگەیشتن و خۆشەویستی پاك پڕۆسەی هاوسەرگیری بونیان بنێم, كەسێك بێت لە بیروبۆچوونەكان و خواست ویستی ناخی دڵم تێبگات.
لە ژیانی خۆتدا فێری چ كارێك بووی حەز بوارێكی ژیان دەكەی؟
ژیان پڕە لەبیركردنەوە و هەورازی بەرزو نشێوی زۆری هەیە هەرتاكێك بەجۆرێ وێنەی بۆ خەون و خەیاڵەكانی دەكێشێت زۆر جار خەون و خەیاڵەكان دەبن بەڕاستی, هەندێك جاریش پێچەوانە دێنەدی بۆیە خۆڕاگرێ باشترین پێناسەیە بۆ هەنگاونان.
لەگەڵ خواردن ئامادەكردن چۆنی زیاتر حەز بەچ خواردنێك دەكەی؟
سوپاس بۆ خودای گەورە هەموو جۆرە خواردنیك دەزانم ئامادە بكەم وە زۆریش حەزم لە خواردنی دۆلمەیە.
حەز بە گشت و سەیران دەكەی تا ئێستا سەردانی هیچ وڵاتێكت كردووە؟
بەلێ چونكە كاتیك گەشت و سەیران بكەیت شارەزایت پەیدا دەبێت, بەرامبەر سروشت و كەلتوورو داب و نەریتی ئەو شوینەی كە بۆی دەچیت، تائێستا كاتی ئەوەم نەبووە گەشتی ولاتان بكەم.
لە ماڵەوە كاتەكانت چۆن بەسەر دەبەی زیاتر حەز بە چ بوارێك دەكەی ؟
كات لای من گرینگترین شتە لە ژیانمدا كاتەكانی خۆم دابەش كردوون, بۆ(خوێندنەوە ـ خواردن ـ وەرزش كردن ـ سۆشیال میدیا)
زۆریش حەز بە خوێندنەوەی قورئانی پیروز دەكەم, زۆریش حەزم لەو پەرتوكانەیە بخوێنمەوە كە باس لە گەورەیی دایك دەكات, زۆر حەزم لە مەلەوانی دەكەم, سەیری سۆشیال میدیا و كەناڵەكان ڕاگەیاندنیش دەكەم , بۆ تاوەكو ئاگاداری گۆڕانكاری و ڕووداوەكانی ڕۆژبم , سەبارەت بە خواردنیش هەر كاتێك حەزم بچێتە خواردن دروستی دەكەم, هەروەها شارەزایەكی باشیم هەیە لە خواردن دروستكردن.
لەگەڵ جلی و بەرگی كوردی چۆنی تا چەند حەزی پێدەكەی ئەم جلە لایی تۆ چۆن پێناسەی بۆ دەكرێت؟
بەلێ زۆریش حەزم لە جلی كوردیە زۆریش لە بەری دەكەم, چونكە ناسنامەی كوردو كوردایەتی لەو پۆشاكە بەدی دەكرێت, هەركاتێك جلی كوردی دەپۆشم هەست بە ئارامی دڵم دەكەم داب و نەریت و ڕەمزی ناسینەوە كوردە.
زیاتر بەچ دڵت خۆش دەبیت بەپێچەوانەشەوە بەچی زۆر توڕەدەبیت؟
دلخۆشی زۆر جۆری هەیە, بەڵام خۆشترین دلخۆشی ئەو كاتەیە كە ئامانجێكی گەورەت هەبێ لەئەنجامدا بەدی بێت, هەروەها كاتێك بەیانی باش لە دایكم دەكەم، سەبارەت بە بەشی دووەمی پرسیارەكەش كاتێك درۆم لەگەڵ بكرێت زۆر توڕە دەبم, هەروەها كاتێك متمانەم بە كەسێك بكەم, بەڵام كەسەكە سیقەی خۆی لە دەست بدات و دواتر خیانەتم لێبكات لەو حالەتەش زۆر توڕە دەبم.
لەگەڵ هونەر و وەرزش چۆنی تاچەند حەزیان پێ دەكەی؟
لەگەڵ هونەر مام ناوەندم ڕێزیشم هەیە بۆ هونەر دۆستان بەڵام لەگەڵ وەرزش زۆر باشم حەزو ئارەزووی زۆرم هەیە بۆ وەرزشكردن.
لەگەڵ گریان چۆنی دەڵێن چەكی ئافرەت تەنها گریانە ڕای جەنابت چیە؟
بەپێ شوێنەكان و دۆخەكە دەگۆرێت, بەڵام ئافرەت ئەوەندە بە بەزەییە ئەتوانم بڵێم تاكە چەكە بەكاربێنێت گریانە, سەبارەت بە خۆشم كاتێك دەگریم بیر ئەو كەسانە دەكەم لە ژیاندا نەماون.
ئایا پێكەنین و زەردە خەنەی ئافرەت لایی تۆ چی دەگەێنن؟
پێكەنین و زەردە خەنەگەورەترین ووزەیە ئارامی بەدل بەخشێت, ژیان بە زەردە خەنەوە جوانت تر دەبێت, چونكە ئاسوودەی زیاتر بەدڵ و دەرون دەدات.
لەگەڵ خەو چۆنی تاچەند گرنگی بەلایەنی تەندروستی خۆت دەدەی؟
ئەگەر تەندروستیمان باش بێت خەویشمان باش دەبێت من لە ماوەی(24) كاتژمێردا تەنها(5 بۆ 7 )كاتژمێر دەخەوم بەپێ دۆخەكە دەگۆڕدرێت, چونكە پسپۆریەكەم تەندروستیە زۆر گرنگی بە تەندروستی خۆم دەدەم خودی خۆمم زۆر خۆش دەوێت.
لەگەڵ تۆڕەكۆمەڵاتیەكان چۆنی هاوڕێی زۆرت هەیە تاچەند دەتوانی جوابی هەموویان بدەیتەوە؟
لەگەڵ تۆڕەكۆمەڵاتیەكان باشم ئەو هاوڕیانەی كە من هەمە هاوڕێی كاتە سەخت ودژوارەكانن ڕێژەیەكی باش هاورێ و هاوپیشەم هەیە, لە بوار و پسپۆری جیاوازداكار دەكەن, بەپێ پێویستی و داواكاری و لە هەواڵیان ئەپرسم, دەتوانم بڵێم سەدا(95)جوابیان دەدەمەوە ئەو سەدا (5 )خۆیان سەرقاڵن و كاتیان نیە, تەنانەت مانگی جارێكیش پەیوەندیان كردنیان نیە, لە ئەكاونتی تایبەت بەخۆم, ڕێزو خۆشەویستم بۆ هەموویان هەیە هیوای تەندروست باشیان بۆ دەخوازم.
بابزانین پەیوەندی كۆمەڵایەتیت چۆنە تاچەند كەسێكی كۆمەڵایەتی سەردانەكانت زیاتر چین؟
پەیوەندی كۆمەڵایەتیم لە پێگەیەكی بەرز دایە چونكە ئافرەتێكی جەماوەریم وسەردانەكانم زیاتر بو پرسەكان و بۆ لایی كەسانی نەخۆش بەتایبەتی تووشبوانی نەخۆشی شیرپەنجەیە.
بەڕای تۆ جوانترین ووشە چیە كە پیاو بەرامبەر هاوسەرەكەی دەری ببڕێ؟
پیاو دەتوانێت بڵێت لەتۆ زیاتر بیری هیچ كەسیكی تر ناكەم, دەتوانێت بە میهرەبان بانگی بكات لەكاتی دەڕبرینی هەر وشەیەكی بیەوێت.
چۆن لە ناپاكی هاوسەرگیری دەڕوانی هۆكارەكەی زیاتر بۆ چی دەگێڕیەوە؟
هۆكارن زۆرن بۆ ناپاكی كردن وەكو نەبوونی نەرم و نیانی لەنێوان دوو هاوسەردا،یەكتری قبول نەكردن،لاسای كردنەوەی لایەنە خراپەكانی درامەكان.
خەون و هیواو ئاواتی تۆ چیە بۆژیانی داهاتووت؟
هیواو ئاواتی من گەلەك زۆرن لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە, خودا لێمان ڕازیبێت, ئاواتی سەردەمی منداڵیم بێتە دی هیچیترم ناوێت, هیواو و ئاوات من ئەوەیە ڕۆژێك دابێت بە دیداری بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان, تاكو لە كاتێكی گونجاو ئەو پەیامەی باوكم وەكو ئەمانەت بگەێنم بە جەنابیان, چونكی باوكم پێش شەهید بوونی ئەو ئاواتەی هەبوو, لە ڕۆژی تەواوكردنی ماستەرنامەكەم بەژداربێت, بەڵام حەیف و مخابن ئەو ئاواتەت نەهاتەدی.
ئامۆژگاریت چیە بۆ ئافرەتانیش بەرامبەر پیاوەكان چی بكەن بۆ ئەوەی دڵی هاوسەرەكەیان بە دەست بێنن؟
ئامۆژگاریم بۆ ئافرەتان ئەوەیە ڕێز لەهەموو بڕیارە باشەكانی پیاوەكانیان بگرن و كێشەو گرفتەكانیش بەیەكەوە چارەسەر بكەن, هەوڵبدەن كێشەكانیان نەبەدەرەوە گوێ بۆ یەكتر بگرن و ڕێگە چارەیەك بۆ كێشەكانیان بدۆزنەوە.
لەكۆتایدا بەكورتی دواقسەی جەنابت چیە بۆ ئێمە و خوێنەرانی ڕۆژنامەی زاری كرمانجی چیە؟
زۆر سوپاسی ئێوەی قەدر گران دەكەم, كە ئەو دەرفەتە جوانەتان بۆ ڕەخساندن هیوادارم هەمیشە بەختەوەرو سەركەوت وبن،دەمەوێت لە ریَِگای ئێوەی بەڕێز تەواوی خوێنەرانی ڕۆژنامەی زاری كرمانجی من بناسرێم و هەرچی ڕەخنەشیان هەبێت پێ گەورە دەبم و هیوای تەندروستێەكی باش بو هەموو لایەك دەخوازم.

"بەبڕوای من ڕەوشی ئافرەت لە ئێستادا لەئاستێكی زۆرباشدایە دەرفەتی زۆریان بۆ ڕەخساوە"

 

 

 

زۆرترین بینراو