پێكەوەژیانی پێكهاتەكان

تەرزە محەمەد

نەتەوەی كورد بە درێژایی مێژوو هەوڵ و خەباتی بێوچانی كردووە بۆ ئەوەی سەربەخۆیی و وڵاتەكەی بپارێزێت، بەڵام بە هۆكاری دەرەكی و ناوەكی نەیتوانیووە دەوڵەتێكی یەكگرتوو و سەربەخۆ دابمەزرێنێت، لە تەواوی جیهاندا مرۆڤەكان لەهەر وڵات و شوێن و ناوچە و دەڤەرێكدا دەژین، شوێنكەوتە و پێڕەوی ئەم یان ئەو كولتوور و ئایینن. تاك و كۆكانی ئەو كۆمەڵانە، بیروباوەڕەكانی خۆیانیان لا پیرۆزە و ڕێزی لێدەگرن. هەروەها هەوڵی بێدرێغ دەدەن لە لاواز بوون و فەوتان بیپارێزن. زۆرجار پێكهاتەكانی ناوچەكان تووشی ململانێ و ناكۆكی لەسەر پەلاماردران و هێرشكران بۆسەر بیروباوەڕەكانی یەكتر بوونەتەوە. بۆیە هەندێكجار ناچار بوون بۆ پاراستنی باوەڕەكانیان نرخی ماڵی و گیانیشیان لەپێناودا ببەخشن.
رەنگەكان هەموویان بەیەكەوە جوانن پێویستیمان بەوەیە یەكڕیزبین و یەكترقبوڵ بكەین و گوفتار و كردارمان یەكبێت لەپێناوی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیی كۆمەڵگەیەكی بەختەوەر و پێشكەوتوو بۆ ئەوەی هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی نیشتمان لە ناخی وەچەكانی ئایندەدا رەنگبداتەوە. لەبەرئەوەی هەرچییەك بین مرۆڤین و كوردین و هەموومان بەیەكەوە جوانین و پێویستە چەتری نەتەوەیی و پێكەوەژیانێكی ئاشتیانە و خۆشەویستی كۆمان بكاتەوە. كوردستان –لەو ڕاستییە بەدەر نییە و خاوەنی چەندین پێكهاتەی ئایینی، كۆمەڵایەتی، زاراوەیی و ... هتد. لای ئێمەش زۆرجار پێكهاتەكانی كۆمەڵی كوردەواری، تووشی ناكۆكی نێوخۆیی لەگەڵ یەكتر بوونەتەوە. خەڵكەكەمان بەهۆی دواكەوتووی ڕاگیرانی نەیزانیوە چۆن و بە چ شێوەیەك خۆی لەو نەهامەتییە ڕزگار بكات. بەهۆی بیری كۆنەپەرەستی دواكەوتووانەی، خێڵەكی و هۆزی خۆیان لە هۆزێكیترپێ باشتربوە بیرو باوەڕی ئایینی یان ڕێبازی ئایینی خۆی لە هی لایەنێكیتر، پێ باشتر بووە. ئەم بیری لاوازی زیان گەێنە، كە لە مێشكی بەشێكی زۆر لە ڕۆڵەكانی گەلەكەماندا هێلانەی بەستبوو، دوژمنانی داگیركەری خاك و نیشتمانە دابەشكراوەكەشمان، زۆرجار دەیانتوانی لەو ئاوە لێڵە ماسی خۆیان بگرن. خەڵكەكەمان بەگژ یەكتردا بكەن. بەداخەوە زۆرجاریش توانیویانە، هەر لە ڕۆڵەكانی ئەم گەلە بەكرێگیراو درووست بكەن و بیانكەنە داردەستی خۆیان بەدژی برا و خوشكە كوردەكانی خۆیان، كەواتە با لەجیاتی دژایەتیكردن، یەكتر بناسین. لەجیاتی ڕەگەزپەرستی، یەكسانی بەرپا بكەین. لەجیاتی چینایەتی، دادگەری بڵاو كەینەوە. لە جیاتی ڕق، خۆشەویستی. لەجیاتی درۆ، ڕاستگۆیی. لەجیاتی ستەم، دادپەروەری. لەجیاتی دژایەتی، دۆستایەتی هەڵبژێرین. ئەسڵ وایە ژیان ئاوابێ: پێڕەوی ئەم یان ئەو كولتوور و ئایینن. تاك و كۆكانی ئەو كۆمەڵانە، بیروباوەڕەكانی خۆیانیان لا پیرۆزە و ڕێزی لێدەگرن. هەروەها هەوڵی بێدرێغ دەدەن لە لاواز بوون و فەوتان بیپارێزن. زۆرجار پێكهاتەكانی ناوچەكان تووشی ململانێ و ناكۆكی لەسەر پەلاماردران و هێرشكران بۆسەر بیروباوەڕەكانی یەكتر بوونەتەوە. بۆیە هێندێكجار ناچار بوون بۆ پاراستنی باوەڕەكانیان ، نرخی ماڵی و گیانیشیان لەپێناودا ببەخشن.
رەنگەكان هەموویان بەیەكەوە جوانن، پێویستیمان بەوەیە یەكڕیزبین و یەكترقبوڵ بكەین و گوفتار و كردارمان یەكبێت لەپێناوی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیی كۆمەڵگەیەكی بەختەوەر و پێشكەوتوو بۆ ئەوەی هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی نیشتمان لە ناخی وەچەكانی ئایندەدا رەنگبداتەوە.
لەبەر ئەوەی هەرچییەك بین مرۆڤین و كوردین و هەموومان بەیەكەوە جوانین و پێویستە چەتری نەتەوەیی و پێكەوەژیانێكی ئاشتیانە و خۆشەویستی كۆمان بكاتەوە. كوردستان –لەو ڕاستییە بەدەر نییە و خاوەنی چەندین پێكهاتەی ئایینی، كۆمەڵایەتی، زاراوەیی و ... هتد. لای ئێمەش زۆرجار پێكهاتەكانی كۆمەڵی كوردەواری، تووشی ناكۆكی نێوخۆیی لەگەل یەكتر بوونەتەوە. خەڵكەكەمان بەهۆی دواكەوتووی ڕاگیرانی، نەیزانیوە چۆن و بە چ شێوەیەك خۆی لەو نەهامەتییە ڕزگار بكا. بەهۆی بیری كۆنەپەرەستی دواكەوتووانەی، خێڵەكی و هۆزی خۆیان لە هۆزێكیترپێ باشتربوە بیروباوەڕی ئایینی یان ڕێبازی ئایینی خۆی لە هی لایەنێكیتر، پێ باشتر بووە. ئەم بیری لاوازی زیان گەێنە، كە لە مێشكی بەشێكی زۆر لە ڕۆڵەكانی گەلەكەماندا هێلانەی بەستبوو، دوژمنانی داگیركەری خاك و نیشتمانە دابەشكراوەكەشمان، زۆرجار دەیانتوانی لەو ئاوە لێڵە ماسی خۆیان بگرن. خەڵكەكەمان بەگژ یەكتردا بكەن. بەداخەوە زۆرجاریش توانیویانە، هەر لە ڕۆڵەكانی ئەم گەلە، بەكرێگیراو درووست بكەن و بیانكەنە داردەستی خۆیان بەدژی برا و خوشكە كوردەكانی خۆیان، كەواتە با لەجیاتی دژایەتیكردن، یەكتر بناسین. لەجیاتی ڕەگەزپەرستی، یەكسانی بەرپا بكەین. لەجیاتی چینایەتی، دادگەری بڵاو كەینەوە. لە جیاتی ڕق، خۆشەویستی. لەجیاتی درۆ، ڕاستگۆیی. لەجیاتی ستەم، دادپەروەری. لەجیاتی دژایەتی، دۆستایەتی هەڵبژێرین. ئەسڵ وایە ژیان ئاوابێ.

زۆرترین بینراو