پێكەوە ژیان : فاكتەری  بەردەوامبوونی ژیان لەنێوان پێكهاتەكانی كوردستان 

وەیسی سەعید وەیسی
فرە ئایینی وفرە نەتەوەیی ویەكتر قبووڵكردن ومرۆڤ  دۆستی كلتووری رەسەنی خەڵكی كوردستانە، ‌ بۆتە بەشێك لە مێژووی دێرینی گەلەكەمان، رەگ  و ریشەی لەناخ و باوەروو قەناعەتی باو باپیرانماندا هاتووە شتێكی تازە نییە نەبە فشاری دەرەكییە نە بۆ رازیكردنی ئەم و ئەوە بەڵكو بەرهەمی تێگەیشتنی كوردانە یە لەحەقیقەتی ئیسلام وئیرادەی خوای گەورە, بەمەش زیاتر كوردستان جوانتر بووە، سەرەرای جوانی بە شاخ و چیاو دۆلەكانییەوە بوونی پێكهاتەجیاوازەكانی ئایینی و نەتەوەیی  جوانییەكی تری بەخشیوەتە كوردستان، كلتووری بەیەكەوە ژیان  بوویتە فاكتەری بەهێز لەسەرئاستی  دەرەوە بۆ پیشاندانی سیمای مرۆڤ دۆستانەی خەڵكی كوردستان ، هۆكاری بەردە وامی ژیانە لەنێوان پێكهاتەكانی كوردستان . لەگەڵ ئەوەی  كوردستان  بە چەندین قۆناغی سەخت و دژواردا گوزەری كرد، بەڵام هەمیشە شوێنی پێكەوە ژیانی هەموو ئاین  ونەتەوەو مەزهەبێك  بووە، بە جیاوازی ئاینی و زمان و بیروو بۆچوونەوە لە ژێر چەترە گەورەكەی كوردستان كۆبووینەوە و بەیەكەوە بەرپەچی زوڵم وستەمەكانییان دایتەوە، كە ئەمەش  شانازیێكی گەورەیە بۆخەڵكی  كوردستان  وسەروەریەكەی  دەگەرێتەوە بۆ تێگەیشتنی گەلی كوردستان لە حەقیقەتی ئیسلامی  وەك  ئاینێكی   لیێبوردە ومیهرەبان. هەروەها رێبەرانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ، فاكتەرێكی تری گرنگ بووینە بۆ چەسپاندن و بڵاوكردنەوەی  بنەماكانی  پێكەوە ژیان و داكۆكی كردن لە مافی پێكهاتەكان .
مێژوو پێمان دەلێت (100) ساڵ بەر لە ئێستا شێخ (عەبدولسەلام بارزانی) بۆ ئاوەدانكردنی كۆمەڵگەیەكی مرۆڤ دۆستانە، كە تێیدا كەرامەتی مرۆڤ پارێزراو  بیت،  گیانی لێبوردەیی، یەكتر قبووڵكردن و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لەناو خەڵكی دەڤەری بارزاندا جێگیركرد.
بۆیەش گەرتەنها گوندی (بارزان) بە نموونە وەربگرین  ئەم راستیەمان بۆ بەدیار دەكەوێت كە جگە لەوەی (بارزان) لانكی شۆرش و كوردایەتی  بووە لەهەمان كاتیشدا  باوەردارانی چەندین  ئاین بەبێ جیاوازی لە ئەرك  وماف دا یەكسان بووینە وهەستیان بە هیچ جیاوازێك نەدەكرد وشوێنی خواپەرستی باوەردارانی هەرسێ ئاین (موسلمان -مەسیحی -جوو) لەتەك یەك بوون بۆیەش كاتێك قەشەی بەناوبانگ (وێكگرام) دێتە دەڤەری بارزان  دەبینی شێخ عبدالسلام بارزانی زیاتر لەوان لە خەمی باوەردارانی هەمووی ئاینەكان دایەبێ جیاوازی   خۆشحاڵ و سەرسام دەبێت بەشێخ دەلێت ئەوەی تۆ دەیكەی بۆ پێكەوەبوون بە ئێمە ناكرێت بۆیە دەگەرێتەوە…
 دوای ئەوەی (شێخ عەبدولسەلام بارزانی)  لە لایەن عوسمانییەكانەوە بە بییانووی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لە سێدارە درا (شێخ ئەحمەد) بارزانی ئەم بنەما هزرییانەی بە شێوەیەك  كردەوە تا بووە بەشێكی گرنگ لە فەرهەنگ و كلتووری خەڵكی بارزان.
 وە نەبێت پاراستنی ئەم فەرهەنگە جوانەیە  تەنها لە قۆناغێكی دیاریكراو دا بووبێت بەڵكو بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەوڵی پاراستن و قوڵكردنەوەی ئەم كولتوورە دراوە.
 لەسەردەمی زێرینی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بارزانی نەمر بەبێ جیاوازی .هەمووپێكهاتەی ئاینی و نەتەوەیی و مەزەەبییەكانی  لە ژێرسەركردایەتی شۆرش  بۆیەك ئامانج  و مەبەست كۆكردنەوەو بەرپەچی زوڵم  وستەمییان  دەدایەوە، تەنانەت بەپێداگیری بارزانی نەمر حكوومەتی ئەوكاتی عێراق دانی بەمافی هەموو نەتەوەو  ئایینەكانی نا، دوای رێكەوتنامەی (11) ئادار لەگەڵ ئەوەی بەپێ یاسای ئەوكاتی عێراق رێگاپێ نەدراو بوو جگە لە موسڵمان هیچ  باوەردارێكی تر ببێتەقائیمقام بەلام پێ داگیریی وسوور بوونی بارزانی نەمروای كرد رەحمەتی (فرەنسۆهەریری ) كەبەئایینی ئاشووری بوو بكرێتە یەك قائیمقامی قەزای چۆمان.
 سەرۆك  مسعودبارزانی  رۆلێكی گەورەی بینیوە  لە دەستەبەر كردنی مافەی  پێكهاتەكانی كوردستان بەجۆرێك ، هەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە كردووە، كە پێویستە سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەكانی، ئازادانە  مومارەسەی ئەركی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان بكەن و مافەكانییان جێگیر بكرێت، چونكە هەرهەموویان بەشێكی گرنگی گەلی كوردستانن و مافی هەمووانیش پارێزراوە، و نابێت  هیچ جیاوازێك  هەبێت. تەنانەت هەر بەهەوڵەكانی سەرۆك مسعود بارزانی  مافەی پێك هاتەكان لەكاتی نووسینەوەی  دەستووری عێراقدا دەستەبەركران. وێرای ئەوەی بەردەوام باوەشی كوردستان كراوە بووە بۆسەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی هێرشی تیرورستانی داعش  ماڵ وحالی خۆیان جێهێشتوەو روویان  لەهەرێمی كوردستان كردوە، تەواوی مافەكانییان لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكراوە و سەروو ماڵیان پارێزراوبوو.
پەرلەمانی كوردستانیش وەك باڵاترین دامەزراوەی یاسادانان  ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە بەرجەستەكردنی بیرۆكەی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەو یاساو بڕیارانەی كە پەسەندی كردوون و پەیوەستبوون بەفەراهەمكردن و پارێزگاریكردن  لەمافی پێكهاتەكان لەهەرێمی كوردستان، كە گرنگترینییان یاسای ژمارە (۱)ی ساڵی ۱۹۹۲ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، كە لەڕێی سیستمی كۆتا مافی پێكهاتەكانی لەنێو پەرلەمانی كوردستاندا مسۆگەر كردووە، هەروەها یاسای ژمارە(٥)ی ساڵی ۲۰۱٥ كەمافی پێكهاتەكانی لەدەسەڵاتی ڕاپەڕاندن و سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان مسۆگەر كردووە.
كابینەی نۆیەم گرنگی زۆری بە مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان داوە تەنانەت یەكێك لە بنەماكانی كاركردنی ئەم كابینەیەدا پاراستن و بەهێزكردنی پێكەوەژیانە لە هەرێمی كوردستان. كە بۆیەكەم جارەلەمێژووی حوكمرانی هەرێمی كوردستان، دۆسیەی پێكهاتەكان جیاكرایەوە،  كە یەكێك بوو لە خواستە سەرەكییەكانی پێكهاتە كان، بەجۆرێك لەم كابینەیەدا وەزیرێكی هەرێم تایبەت بە پێكهاتەكان بوونی هەیە، بێگومان هەمووئەمانە فاكتەری سەرەكی بوون تا‌ دیارترین كەسایەتی ئایینی (پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان ) لەمانگی ئاداری رابردوو سەردانی هەرێمی كوردستان بكات وجیاواز لەشوێنەكانی تری عێراق گەورەترین رێورەسمی ئایینی لەگەڵ دە هەزار كەس لە هەولێری پایتەخت سازبكات.
ئەمەش  رووداوێكی مێژووی و دەسكەوتێكی گەورە بوو كاریگەرێكی گرنگی دەبێت لەسەرناوو پێگەی ھەرێمی كوردستان و پالپشتی نێودەولەتی چونكەڤاتیكان ئەگەرچی وەك دەولەت بچوكە بەڵام مەڵبەندێكی گەورەی ئایینیە كەسەرپەرشتی یەك ملیارو سێسەد ملیۆن مەسیحی دەكات وخاوەن ئاڵاو نوێنەرە لەنەتەوەیەكگرتووەكان ...

 لە ئێستاشدا كەلە ھەرێمی كوردستان   ئامادەكاری دەكرێت بۆ نووسینەوەی دەستوور، دڵنیایی دراوە كەدەستووری هەرێمی كوردستان رەنگدانەوەی كۆمەڵگەی كوردستانی دەبێت،  ویست و خواستی زۆرینەی  كوردستانیان لەخۆدەگرێت، گەلی كوردستان شانازی دەكات بە پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نەتەوە و ئایینەكان لە كوردستان، بە سەدان ساڵەبە یەكەوە دەژین، كەتادێت توندو تۆڵتردەبێت، بۆیەش پێویستە دەستووری كوردستان رەنگدانەوەی ئەو تایبەتمەندیە‌بێت، گرنگە هەموولایەكمان پارێزگاری لەكلتووری بەیەكەوە ژیان و یەكترقبولكردن بكەین، تاهەمیشە كوردستان هەربەشوێنی فرەئایینی و فرەنەتەوەیی بمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو