پێنجەمین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سۆران گیانی لەدەستدا

پێنجەمین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سۆران گیانی لەدەستدا

زاری كرمانجی-سۆران: لە لایەن تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، پێنجەمین مردووی تووشبووی كۆرۆنا لە گۆڕستانێكی شاری سۆران بەخاكسپێردرا.
د. فەخرەدین وەیسی عەبدولڵە، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند "بەمەبەستی بەخاكسپاردنی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن، تیمێكی شارەزا لە پزیشك و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان پێكهێنراوە، تا راددەیەكی باشیش سەركەووتوو بوونە لە ناشتنی ئەو كەسانەی بەم ڤایرۆسە گیان لەدەست دەدەن".
سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، ئەوەشی ئلشكرا كرد " لەم دوو رۆژەی رابردوو لەلایەن تیمەكانمانەوە مردوێكی دیكەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە گۆڕستانێكی شاری سۆران بەخاسپێردرا، بەمەش تا ئێستا پێنج كەس لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەم ڤایرۆسە گیانیان لە دەستداوە".
ئەوەشی خستەروو " لەكاتی ناشتنی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسی كۆرنا گیان لەدەست دەدەن، لەلایەن كارمەندانی تیمەكەمان رێوشوێنی تەواوی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر، بۆ ناشتنی مردووەكەو دوورخستنەوەی كەس و كارە كانیان، هەروەها دەرمانی دژە ڤایرۆسییش بەكار دەهێنین، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان.

زۆرترین بینراو