پێنج گرێبەستە  شكستخواردوەكەی یانەكانی ئەوروپا

پێنج گرێبەستە شكستخواردوەكەی یانەكانی ئەوروپا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانە گەورەكانی ئەوروپا بۆ خۆئامادە كردنیان بۆ یارییەكانی وەرزی رابردوو چەندین گرێبەستێی گەورەیان ئەنجامدا، لە پێناو ركابەری كردن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان، كە تێیدا چەند گرێبەستێكی ئەو یانانە سەركەوتوو نەبوون و ئەو یاریزانانە نەیانتوانیوە ئەو ئاستە پێشكەش بكەن كە چاوەڕێ دەكرا لێیان.
گرنگترین ئەو پێنج گرێبەستەی شكستیان هێناوە بەمشێوەیەیە
ئەنتۆنیۆ گریزمان
گریزمان لە یەكەم وەرزی یاریكردنی نەیتوانیوە ئاستی راستەقینەی خۆی پێشكەش بكات و بە هەمان ئەو ئاستە دەرنەكەوتووە كە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پێشكەشی كرد، ئەمە لە كاتێكدایە یانەی بەرشەلۆنە 120 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخان كرد، بەڵام ئەو یاریزانە تەنها 9 گۆڵی لە لالیگا بۆ یانەكەی تۆماركرد.
مارتین برایتوەیت
ئەم یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەدا رووی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد، بەڵام تا ئێستاش نەیتوانیوە بوونی خۆی لە یانەكەی بسەلمێنێت و بەرشەلۆنەش دەیەوێ لە مێركاتۆی هاوینەدا بەڕێی بكات.
لۆكا یۆڤیچ
ئەم یاریزانە لە خولی ئەڵمانی گۆڵكارێكی بە توانا بوو، ئەمەش بووە هۆی بایەخ پێدانی لە لایەن ریاڵ مەدریدەوە، پاش هاتنی بۆ یانەی شاهانە بەشداری 17 یاری كرد لە لا لیگا، بەڵام تەنها دوو گۆڵی تۆماركردو ئاسیستێكیشی هەیە.
ئەدریان رابیۆ
ئەم یاریزانە لە چەند ساڵی رابردوو لەگەڵ پاریس بە ئاستێكی ناوازە دەركەوت، پاشان بە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە كرد، بەڵام تا ئێستاش نەیتوانیوە لەگەڵ ئەو یانەیەدا بە ئاستێكی بەرزەوە دەربكەوێت و ئەگەری زۆرە لە مێركاتۆی هاوینە ریزەكانی خانمە پیرەكە جێبهێڵێت.
ئۆدیۆن ئیگالۆ
ئەم هێرشبەرە نەیجیریە لە یانەی شەنگەهای چینیەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتد كرد لە گواستنەوەی زستانەدا، بەشداری 11 یاری یانەكەی كردوە لە پریمەرلیگ نە هیچ گۆڵێكی تۆماركردوە نە ئاسیستی هەبووە بۆ هاوڕێكانی.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو