پێویستە لەسەر دایكان و باوكان ئاگاداری شێوازی پەروردە كردنی منداڵەكانیان بن؟

پێویستە لەسەر دایكان و باوكان ئاگاداری شێوازی پەروردە كردنی منداڵەكانیان بن؟

ئەرسەلان ئەحمەد پیرانی - توێژەری دەروونی
منداڵیش بەشێكە لە پرۆسەی پەروەردەكردن, بۆیە پێویستە زۆر هەستیارانە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت, لێرەدا باسی سێ خاڵ ئەكەم, كە خراپترین جۆری سزادانی منداڵن لە نێوكۆمەڵگای ئێمەدا باوە، ئاماژە بە سێ خال ئەكەم وەك جێگرەوەی خراپترین جۆری سزاكە یارمەتی دەرە بۆ پەروەردەیەكی تەندروست,
یەكەم: لێدانی جەستەی ئەمەیان باوترین جۆری سزادانە, كە لەلایەن دایك و باوك و ئەندامانی خێزان (سەرەڕای قەدەغەكردنی لێدان لە قوتابخانە) بەڵام ئێستاش لە بەشێكی زۆری قوتابخانەكان ئەو جۆرە سزایە هەرماوە, بەرامبەر بە قوتابیان لەلایەن مامۆستاكانەوە,دەرهاوێشتە سەرەتاییەكانی ئەم جۆرە سزادانە, بریتین لەوەی منداڵێكی گۆشەگیر و بیرۆكە نەرێنی بەرهەم دێنێت و كەسایەتێكی بەدرەفتار بەرهەم دێنێت.
دووەم: هاواركردن ( قێژاندن ) ئەمجۆرە سزادانە زیاتر دوای ئەوەدێت, كاتێك دایك و باوك كێشەیەك لەنێوانیاندا ِروودەدات ناتوانن چارەسەری كێشەكەیان بكەن, بە بچووكترین ڕەفتاری منداڵ یا قسەكردنی لەنێوانیدا بەسەریان هاواردەكەن ، كاتێك منداڵ بەهۆی هاواركردن بێدەنگ دەبێت, دایك و باوك وا ئەزانن ئەمە چارەسەرە, بۆ ڕێگری كردن لە قسە و ڕەفتارە هەڵەكانی ، بەڵام بێدەنگی منداڵەكەلەترسی ِروونەدانی توندوتیژی جەستەی بێدەنگ دەبێت, یان ئەگری كە دەرهاوێشتەكانیشی بریتین لەوەی كەسایەتی منداڵ لاواز بێت و بەرەو دارمان ئەڕوات ، ترسی هەمیشەی لە دەرونیا دروست دەبێت ، كە بەهۆی ئەم هاواركردنە زۆرجار دەست بەرداری مافەكانی دبێت.
سێیەم:بەند كردن (زیندانی) كردن ئەم سزادانە ئەگەر كاتەكەشی چەندە كەم بێت بەڵام كاریگەریەكانی لەگەڵ تەمەنی منداڵ گەشە ئەكات ، لەوانەیە ترسناكترین جۆری سزابێت بەتایبەتی كاتێك مندال لە شوێنێكی تەنگ و تاریك بەند بكرێت ، لەوكاتەدا منداڵ ئەگرێت و هاواردەكات لە دەرگا ئەدات تەنها بۆ ئەوەی ڕِزگار بێت ، نەك پەشێمان بووبێت لە كارە هەڵەكەی كاریگەریەكانیشی بریتین لە منداڵێكی تۆڵە سەند و پڕ لە ِرق و كینە ، ئەكرێت هەمان ِرەفتار لەگەڵ خوشك و برا لەخۆ بچووكتر ئەنجامبدات.
سێ هەنگاو بۆ جێگرەوەی سزادان كەیارمەتیت ئەدا منداڵەكەت تەندروستانەتر پەروردە بكەیت؟
خاڵی یەكەم:كاتێك منداڵێَك قسە یان ڕەفتارێكی هەڵە ئەنجام ئەدا, سەرەتاترین ڕێگە بۆ ڕێگریكردن لەو كارە گۆڕینی ڕوخسار و تۆنی دەنگە ئێمە زۆرجار ئەمە ئەنجام ئەدین, بەڵام بەهۆكاری ئەوی بەردەوامنابین لەسەری پەنا ئەبەین بەر سزادان ، كاریگەریەكەی نابینین ، بۆیە بەم شێوازە ئەتوانی ڕێگری لە ڕەفتار و قسە هەڵەكانی منداڵەكەت بكەی.
خاڵی دووەم: ئاگاداركردنەوە لە خاڵی سێیەمدا باسی پاداشت و سزا دەكەین, بەڵام پێش ئەوە پێویستە منداڵەكەت ئەگادار بكەیتەوە, لە ڕەفتار و قسەی هەڵە ، بۆ نمونە كاتێك منداڵێك هەڵەیەك ئەكات, ئەتەوێ ڕێگری لەو هەڵەیەی بكەی ، و بڕیاریش وایە كۆتایی هەفتە بیبەی بۆ شاری یاری یان سەردانی ماڵی هاوڕێكی بكات، ئەتوانی بەوە ئاگاداری بكەیتەوە كە ئەگەر بەردەوامبێت, لەسەر ئەو هەڵەیەی ئەنجامت داوە, لە بەرامبەردا یاریەكانی بۆ سنوردار ئەكەی بە رێژەێكی كەم, یان سەردانیكردنەكەی بۆ لای هاوڕێیەكەی چەند كاتژمێرێكی كەم دەبێت.
خاڵی سێیەم:پاداشت و سزا ، باوترین و كاریگەرترین هەنگاوە بۆ ڕێگری كردن لە قسە و ڕەفتارە هەڵەكانی منداڵەكەت ، كاتێك منداڵێك لەسەر كارێكی باش بەردەوامە, یان بەقسەت ئەكات, پێویستە پاداشتی هەفتانە یان مانگانە یان دوای كۆتایی قوتابخانە بە دەرچوون لە وانەكانی پاداشت بكرێت, سزادانیش پێچەوانەی ڕەفتار و قسە باشەكانی پێویستە سزادان هەبێت بەڵام دوور لەو سێ جۆرە سزایەی كە لەسەرەوە باسمانكردووە ، سزدان بە پاداشت نەكردن ئەكرێت ، یا كەمكردنەوەی پارەی ڕۆژانە یا كەمكردنەوەی ڕۆیشتن بۆ شاری یاری یان ئەو یاریانەی لە ماڵەوە ئەیكات چەند كاتژمێرێك یاخود چەند ڕۆژێك نەتوانێت یاریان پێبكات,
منداڵ لاپەڕەیەكی سپیە و چۆن مەبەستت بێت وەهای ئەتوانی پەروەردە بكەی ، بۆیە ئاگاداری جۆری پەروەردەكردن و پەرواردەكردنت بە منداڵانی تر.
بەهیوای پەروەردەكردنێكی تەندروست.

زۆرترین بینراو