پێوەری هاوسەرگیری پێویستی بە لێك تێگەیشتن و پێكەوە گونجانی تەواوە

پێوەری هاوسەرگیری پێویستی بە لێك تێگەیشتن و پێكەوە گونجانی تەواوە

پشتیوان كەریم برادۆستی – سۆران : لە سەرەتای دروستبوونی ژیان ئەم پرۆسەییە بوونی هەبووە, هاوسەرگیری بەواتا چوونە ناو وێستگەیەكی تری ژیان و پێكەوە نانی خێزانی یە، ئەرك و بەرپرسیاریەتی نوێی جیاواز لە قۆناغی گەنجی یە، بۆیە كاتێ كچ و كوڕ بریار لەسەر هاوسەرگیری دەدەن، دەبێ تەواو خۆیان یەكلا بكەنەوە و تێگەیشتنی باشیان هەبێ، بۆ ئەوەی خێزانێكی تەندروست و دوور لە كێشە بوونیات بنێن، زاری كرمانجی بۆ ئەم مەبەستە رەیی چەند كچ و كوڕێكی گەنجی وەرگرتووە كە هێشتا نەچوونەتە نێو ئەو پرۆسەیەوە.
سۆما ئەحمەد: كچێكی تەمەن 20ساڵە دانیشتووی ئەم شارەیە بەم شێوەیە بۆزاری كرمانجی دەڵێت"پێویستە كچ وكوڕ دوای تەوا بوونی خوێندن هەبوونی كارێكی گونجاو یان داهاتێكی بچوكی هەبێت ئەوكات پێویستە بیرلەم پرۆسەیە بكاتەوە, چونكە ئەم پرۆسەیە كاتی نییە تا لە ژیان مابن ئەبێت رەنج و ماندونی و بەرزو نزمی ئەبینێت چونكە پیرۆزی ژیان لە خۆشەویستی و یەكترقبولكردنی كەسی بەرامبەریدایە كە خۆشی ئەوێت و بە هاوژینی خۆی دادەنێت."
سۆما گووتیشی" خۆشەویستی نێوان كچ و كور هەیەو لە سەردەمانی رابردووش بوونی هەبووە بەڵام لە ئێستایە بە باشی نازانم ئەوە هەبێت چونكە پێشكەتنی كۆمەڵگەو فراوانبوون و ئاشنا بوونی بەرێژەیەكی بەرچاوی مرۆڤ لە تۆرەكۆمەڵایەتییەكان بە تایبەتی گەنجان چەنكە تەكنەلۆژیا هەمووشتێكی باش و خراپی پێدەكرێت, دەتوانن خۆشەویستی بكەن بەڵام ماوەیەكی كەم بێت زۆر درێژە نەكێشێت تەنها با بۆ ئەوە بێت كەوا لێك تێبگەن و رێك بكەون, چونكە زۆر رووداو دەبستین و دەبینین دوای چەند ساڵێك خۆشەویستی دواتر یەكێك لێك جیا بوونەوە خۆشەویستیەكەیان كۆتای پێهاتووە بۆیە بە رای من خۆشەویستی و مانەوە بە شێوەیەكی دوور و چەند ساڵێك بە شتێكی باشی نازانم ."
سۆما لەكۆتایدا دەڵێت" سەبارەت بە داواكردنی زێری زۆر و ماڵێكی تەوا لە لایەن كچ بۆ ئەو كەسەی كە خۆشی دەوێت زۆر كچ هەن ئەوانەی كە بارقورسی دەكەن لەو كەسەی كە بە هاوسەری خۆی دەزانێت بەڵام ئێستا دەتوانم بڵێم ئەو كەم بۆتەوە و بەكەمی هەستی پێدەكرێت كچ هەیە تەنها خولیای زێرە كچی ژیرو تێگەیشتوش تەنها خۆشەویستی و سۆزی دەوێت.:
عەبدولا سۆفی گەنجێكی تەمەن 24 ساڵی شارۆچكەی خەلیفنە بەم شێوەیە بۆ زاری كرمانجی دەڵێت" نەخێر بڕیارم نەداوە لەم بارودۆخە هاوسەرگیری بكەم, چونكە بەسەركەوتووی نازانم لەبەراوەی گەنج زۆرینەی بێ كارە ئەمەش وادەكات پڕۆسەكە سەرنەگرێت ، هەروەها بارودۆخ سەخت بووە ژیان وەكو جاران سادە نییە پێداویستی ژیان زۆربووە, جا بۆیە دەلێم جارێ نەخێر بێگومان سەرەتا پێویستە ژیانی خۆیان تەواو كامل بكەن ئەوجا بیر لە پڕۆسەی هاوسەر گیری بكەنەوە چونكە پڕۆسەی پێك هێنانی خێزان ئەركێكی قورسە پێویستە ئەو كەسەی كە ئەو پڕۆسەیە ئەنجام بدات خۆی كامل بكات چونكە هەر ئەنجام دانی ئەو پڕۆسەیە نییە پێویستە بزانێت كە جۆن سەركەوتووە بێت."
عەبدولا دەشڵێت"تاڕادەیەكی زۆر پێویستە یەكتری بناسن و شارەزای تەواوی هەڵسوكەوتی یەكتری بن چونكە ئەمە پێكەوە ژیانە مامەڵەی سەیارە نیە بیكڕی و دوو ڕۆژ بەدڵت نەبێ بیفرۆشیەوە بۆیە یەكترناسین گرنگترین خاڵی هاوسەرگیریەتاڕادەیەكی زۆر پێویستە یەكتری بناسن و شارەزای تەواوی هەلسوكەوتی یەكتری بن چونكە ئەمە پێكەوە ژیانە مامەڵەی سەیارە نیە بیكڕی و دوو ڕۆژ بەدڵت نەبێ بیفرۆشیەوە بۆیە یەكترناسین گرنگترین خاڵی هاوسەرگیریە تا چەند پێویستە كوڕو كچ پێشتر یەكتری بناسن ؟ بێ گومان ئەگەر یەكتری بناسن لەگەل یەكتری تێكەل بن لە هەندێك بواری ژیان سەركەوتوو دەبن واتا شارەزای بیرو بۆچوونی یەكتری بن ڕێزو خۆشەویستی زیاتر دەبێ بە مەرجێك لەسەر بنەمای ئیسلام بێ لەگەڵ ئەوەش دامەكە پێویستە كوڕ و كچەكە یەكتر بناسن بۆ ماوەیەك بەڵام ماوەكە زۆر نەبێت ئەو ماوەیەش بۆ ئەوە باشە كە چۆن لەیەك بگەن وە شارەزای یەكتری بن چونكە پێك هێنانی خێزان بۆ ماوەیەكی كاتی نییە بۆ هەتا هاتاییە گەر وا بەبوو ئەوا لە داهاتوو كاریگەری بۆ سەر كۆمەڵگەی هەبێت لەوانەیە توشی لێك تۆران ببن و ببێتە هۆی جیابونەوەیان لەیەكتری كە زیانێكی گەورەیەبۆ كۆمەڵگە بۆیە پێك هێنانی پڕۆسەی هاوسەر گیری ئەركێكی قورسە و هەر تێر كردنی حەزو ئارەزوو نییە، پێویستە سەرەتا ئامادەییەكی تەواویان هەبێ لەهەموو ڕوویەكەوە بۆ كوڕ پێویستە لەڕووی ماددی و هەستكردن بە بەرپرسیارەتی خێزان تەواو ئامادەیی تێدابێ ئافرەتیش پێویستە خۆی تەواو ئامادەكردبێ بۆ پڕۆسەكە و ژیانی هاوسەری و دایكایەتی بەلێ سەرەتا ژیانی خۆیان ڕێك بخەن باشترە دوای بیر لەم پڕۆسەیە بكەنەوە واتا تەمەنی دوای 20 ساڵی بەرەو سەربێ وە خوێندنیش تەواو بكرێ دەبێتە ئەزموونێكی باش بۆ هەردوولا ئەوكات هاوسەرگیری بكرێ باشترە .بێگومان پارەی پێ ویستە بەڵام بە پێی كەسەكانیش دەگۆڕێت, لەم لایەنەوە پێویستە حكومەت یارمەتی گەنجان بدات چونكە گەنجی ئێستا زۆر بێ ئیش و كارن وە پێك هێنانی خێزانیش خەرجی دەوێت, لە ئێستادا چارەنووسی هاوسەرگیری بە ئاقارێكی خراپدا دەڕوات ئەمەش بەهۆی لێك تێنەگەیشتن لەلایەك و ئەو پێشكەوتنە خێرایەی تەكنەلۆژیا دەست بەسەرداگرتنی میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە لایەن سیستەمی سەرمایەداری كە ئەخڵاقی مامەڵەكردنی گەنجەكانی تێكدایە لەگەڵ ژیان و خۆگونجاندن كاریگەری لەو سەردەمە هەندەك بەخراپ شكایتەوە لەناو كۆمەڵگە چونكە گەنج بێ كارە یان تەمەنی بچوكە یان زانیاری نیە لە ژیان كردن بۆیە ڕێزو خۆشەویستیش نامینێت و پرۆسەكە سەرناگرێ واتا كاریگەری نەرێنی دەبێ
لەكۆتای قسەكانیدا گووتی" بەڕاستی گەنج لەو سەردەمەی پشت گوێ خرایە لە هەموو لایەكەوە ئەمە زیاتر ئەگەڕێتەوە سەر ماڵی كچ كە بەپێی داواكاری ماڵی كچ ئەگۆڕێت جا ئەگەر ماڵی كچەكە بە دێوەكەی عەلائەدین لە كوڕەكە نەگەن ئەوە باشە خەرجی كەمە ئەگەر نا بارێكی قورسە و هەموو گەنجێك پێی دابین ناكرێ جگە لەوانەی وەزعی ماددی خێزانەكەیان باشە بە بڕوای خۆم كە دەبینم زۆری پێویستە چونكە زۆرینە كچ داواكاری بۆ پێداویستی زۆرە وە گران بەهان كەواتە داهاتێكی باش یان مام ناوەندی دەوێ بۆ ئەوەی ژیانەكی خۆش و شایستە بەسەر بەری هەندێك جاریش بە خودی كەسەكان دەگۆڕێ ، هەیە دەست بڵاو نیە یان بەكەم ڕازیە واتە بەژیانێكی سادەش ڕازیە گرینگ ڕێزو خۆشەویستی هەبێ لەگەڵ نان و ئاوێكی حەلاڵ جا دەگەڕێتەوە سەر بیرو بۆچون وە ئەوشتانەی كە لە گۆمەڵگە بونەتە باو وە دوور كەوتن لە ئاینی ئیسلام و ژیانی باب و باپیرانمان واتا سادەبژی دڵت خۆشترە نەك كۆشك و تەلارو چاو لێكەری بێ بەها ."
ئاواز شێرزاد : بابەتی هاوسەرگیری چارەنوسێكی دوورو درێژە بۆیە مرۆڤ نابێت بە زوویی و هەڵە بڕیار بدات، لە ئێستا دا بڕیارم نەداوا هاوسەرگریری بكەم چونكە پڕۆسەی خۆێندنم لەپێشە دەمەوێت گشت قۆناغەكانی خوێندن بە سەركەوتویی ببڕم و بێگومان هاوسەرگیریش ئەو میوانە ناوەختەیە ڕەنگە هەر لەناكاو لەدەرگای ژیانت بدات، بۆیە من باوەڕم بە قسمەتە بۆ هاوسەرگریریش پێویستە مرۆڤ كەسی گونجاو بدۆزێتەوە، چونكە نەگونجاوی لە ئێستادا كێشەیەكی زەقی هاوسەرانە لە كۆمەڵگە."
ئاواز دەشڵێت" كچ لە نێوان زێڕو دڵی هاوسەرەكەیی كامیان هەڵدەبژێرێت، بێگومان لە كۆمەڵگەی ئێمە زۆربەی خەڵك تەركیز دەخەنە سەر ئەم خاڵەی كەوا كچ زێڕی زۆردەوێت و مەسروفی زۆر بی زاوا دەكات، لە هەڵبژاردنی نێوان ڕێزو خۆشەویستی و زێڕ دا من ناتوانم لە بڕی هەموو كچێك ئەو بڕیار بدەم بەڵام بەڕای من ئافرەتی ژیر ئەو ئافرەتەیە كەمترین زێڕو زۆرترین ڕێز داوا بكات ، بەڵام شتێكی تر هەیە لەبەرامبەر داوانەكردنی زێڕێكی زۆر ئەویش بەكەم سەیر كردنی ئەو ئافرەتەیە لەلایەن پیاوەكەی كە بە كەمترین زێڕ ڕازی بووە پێی ، لە ئێستا دا ڕێژەی هاوسەر گیری كەم بۆتەوە ئەمەش بەهۆی دۆخی نەخوازراوی دارایی بۆیە پێویستە كچان هاوكاری ئەم پڕۆسەیە ببن ، زێڕێكی زۆرنەكەنە بنچینەی ژیانێكی بەختەوەر بێگومان زۆر گرینگە كچ و كوڕ بە باشی یەكتر بناسن و بگەنە قەناعەت بەوەی لە خۆشی و ناخۆشی دا یەكتریان قەبوڵ بێت، چونكە هاوسەرگیری بوخچەیەكی نەكراوەیە و ڕەنگە بەو شێوەیەی ئێمە بیری لێ دەكەینەوە نەبێت ، بۆیە هاوسەرگیریەكی سەركەوتوو پێویستی بە ئافرەتێكی میهرەبان و پیاوێكی تێگەیشتوو هەیە لە ژیانێك كە پڕیەتی لە بەرزی و نزمی بەڕاستی هاوسەرگیری ئێستا وەك گەمەی منداڵانی لێ هاتووە ئەمڕۆ هاوسەرگیری دەكەن و بەیانی جیا دەبنەوە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی هۆشیاری تاكەكانە كە لە تەمەنێكی نەگونجاو دا بڕیارێكی هەڵە دەدەن و بیر لەو كێشە و ئاستەنگانە ناكەنەو كە دێنە پێشیان بۆیە جیابونەوە دوا چارەسەرە."
لەكۆتایدا ئاواز گووتی" لێرەدا ڕۆڵی دایك و باوك دەوری خۆی دەبینێت لە پێنەدانی هۆشیاری سەبارەت بەم پڕۆسەیە بە منداڵەكانیان ، هەروەها حكومەتیش پێویستە یاساییەكی توند دەربكات بۆئەوەی گەنجانی خوار تەمەن 18ساڵی نەتوانن لە ڕێی هەندێك مامۆستای ئایینی دوور لە چاوی یاساو دادگاكان پڕۆسەی مارە بڕیان بۆ ئەنجام بدەن.
رێناس وەهبی : گەنجێكی شارە دێی سیدەكانە لە سەر ئەم پرسە بۆ زاریكرمانجی دەڵێت"نەخێر بریارم نەداوە، چونكە ئەم ساڵ زانكۆم تەواو كردوە و هێشتا خۆم یەكلا نەكردۆتەوە ئایا بەردەوام بم لە درێژەدان بە خوێندن یان هاوسەرگیری بكەم چونكە تاكو كاو پلانەكانم تەواو نەكەم بڕیار نادەم لە سەر ئەم پرۆسەیە ."
دەشڵێت"پێم وایە دلی ئافرەت و هەستی ئافرەت زۆر لەوە گەورەترە كە بیركردنەوەی دەربارەی هاوسەرگیری لایەنی مادی بەگشتی بكاتە مەرجی سەرەكی بۆ هاوسەر گیری، بەلام هەندێك جار بارودۆخی دەوروبەری وای لێ دەكات كە زێر و مال و خانو و كۆمەلێك شتی تر ببنە مەرجی سەرەكی ئەمەش بە زەرەر بۆ خۆی كۆتای دێت چونكە زۆربەی جاركچ و كورەكە دەكەونە قەرداری زۆر و تا چەند سالێك خەریكی قەرز دانەوە دەبن و چێژ لەژیان وەرناگرن."
رێناس ئەوەشی باسكرد" پێویستە كچ و كور یەكتری بناسن بەڵام دەبێت لەگەڵ یەكتر راستگۆبن، بەباشی لەهەموو روویەك یەكتری بناسن وئەو پەیوەندیەی كە لەوماوەیەی یەكتر ناسینەش هەیە دەبێت سنورێكی بۆ دابنرێت لەروی شەرعی یەوە دورست بێت، ئەمە یارمەتی دەرەبێت بۆ هاوسەرگیری یەكی سەركەوتوو
لەكۆتایدا گووتی" هاوسەرگیری لەرابردوو دا دەبووە هۆكاری سەرەكی بۆ ئەوەی كچ و كوڕ ببنە هاوبەش و پاڵپشتی یەكتری لە كارو پیشەی رۆژانە و گەیشتن بە كار سەربەخۆ بوون لەرووی كۆمەڵایەتی و گەشەكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان و دوور كەوتنەوە لەو رووداوە ناخۆشانەی لە تەمەنی گەنجی ڕویانداوە.

زۆرترین بینراو