پێگە و ڕۆڵی نەیار و دوژمنانی ئەمریكا لە سەردەمی ترەمپ لاوازتر بووە

پێگە و ڕۆڵی نەیار و دوژمنانی ئەمریكا لە سەردەمی ترەمپ لاوازتر بووە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : سەرۆكی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریكی – كوردی، دەڵێ:" زۆربەی ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە ترەمپ دووبارە ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، كە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت، چونكە ئابووری ئەمریكا لە سەردەمی سەرۆكایەتی ترەمپدا بووژانەوەیەكی بێ وێنەی بە خۆیەوە بینیووە، هەروەها پێگە و ڕۆڵی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان بەهێزتر بووە و پێگە و ڕۆڵی نەیار و دوژمنانی ئەو وڵاتە لاوازتر بووە.
خۆشناو, سەرۆكی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریكی – كوردی، بە زاری كرمانجی راگەیاند:" سەركەوتنی ترەمپ لە ئاست سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریكادا ، دیموكراتەكان شكەستیان هێنا لە ئەنجومەنی پیران لە پرسی لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، چونكە دیموكراتەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن بۆ بانگهێشتكردنی گەواهیدەرەكان بۆ ئەنجومەنی پیران، ئەم پرسە ڕەتكرایەوە بە (٥1)دەنگ بەرامبەر بە (٤9)دەنگ، ئەم پڕۆسەیەش بە شكەستێكی گەورە بۆ دیموكراتەكان و بە سەركەوتنێكی گەورە بۆ ترەمپ لە قەڵەم دەدرێت.
كارۆخ، گوتیشی :" دۆخی ئابووری ئەمریكا لە سەردەمی سەرۆكایەتی ترەمپدا بووژانەوەیەكی بێ وێنەی بە خۆوە بینیووە كە (٥0) ساڵە ئەوهای بە خۆیەوە نەبینیووە، بۆ نموونە ڕێژەی بێكاری بۆ (3%) كەمبۆتەوە، هەروەها ترەمپ بە كەمكردنەوەی باج توانی چەندین كۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریكا لە دەرەوە بهێنێتەوە ناو ئەمریكا لەم چوارچێوەیەشدا توانی زیاتر لە پێنج ملیۆن هەلی كار بۆ ئەمریكیەكان بڕەخسێنێت.
خۆشناو، ئەوەشی خستەڕوو:" كۆماریەكان یەكگرتووترن لە دیموكراتەكان، هەروەها ركابەرەكانی ترەمپ لە پارتی دیموكرات لاواز و پەرتەوازەن و لەو ئاستەدا نین كە بتوانن شكست بە ترەمپ بهێنن، بۆیە چاوەڕوان ناكرێت هیچ كام لە ڕكابەرەكانی ترەمپ (جۆ بایدن، بێرنی ساندەرس، لەگەڵ ئەلیزابێپ وارن) بتوانن كورسی سەرۆكایەتی لەژێر ترەمپدا دەربهێنن، ئەگەرچی زۆربەی میدیا زەبەلاحەكانی ئەمریكا وەك (CNN و واشنتن پۆست و نیورك تایمز....هتد) دژی ترەمپ كار دەكەن، بەڵام ترەمپ زۆر لێزانانە توانیویەتی ئەم دژایەتیەی میدیا زەبەلاحەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی بشكێنێتەوە.
سەرۆكی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریكی – كوردی، روونیكردەوە :" سەركەوتنی ترەمپ لە ئاست سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكادا، لە سایەی سەرۆكایەتی ترەمپدا پێگە و ڕۆڵی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان بەهێزتر بووە و پێگە و ڕۆڵی نەیار و دوژمنانی ئەمریكاش لاوازتر بووە، واتە ترەمپ توانیویەتی تا ڕادەیەكی باش هەیبەت بۆ ئەمریكا بگێڕێتەوە و دروشمی سەرەكی (خولی یەكەمی) هەڵبژاردنەكانی جێبەجێ بكات كە دەیگوت: (Make America Great Again یان America First)بۆ نموونە: ترەمپ توانی ڕیكەوتنی ئەتۆمی هەڵوەشێنێتەوە و سزای ئابووری بخاتە سەر ئێران و لاواز و گۆشەگیر بكات، هەروەها ترەمپ توانی دوژمنە سەرسەختەكانی ئەمریكا بكوژێت وەك ئەبوبەكر بەغدادی لە سوریا و قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە عێراق و قاسم ئەلریمی لە یەمەن.
خۆشناو، گوتی:" ناچاركردنی ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ بۆ پابەند بوون بە پێدانی ئابوونەی ساڵانە كە بریتییە لە 2%ی كۆی داهاتی وڵاتەكەیان، دووبارە داڕشتنەوەی كۆمەڵێك رێكەوتنی بازرگانی بە جۆرێك كە لە بەرژەوەندی ئەمریكادا بێت وەك ڕێكەتنە بازرگانیەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەریەك لە چین و كەنەدا و مەكسیك ....هتد.
سەرۆكی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریكی – كوردی، ئەوەشی خستەڕوو:" پشتگیریكردنی ترەمپ لە (بۆریس جەنسن) بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا كە بە برێگزێت (Brexit) ناسراوە، ترەمپ هەر لەسەرەتاوە هانی بەڕیتانیەكانیدەدا كە دەنگ بدەن بۆ دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا.
كارۆخ خۆشناو، ئەوەشی روونكردەوە:" دۆناڵد ترەمپی بزنسمان، بەبێ هەبوونی پاشخان و باگراوندێكی سیاسی توانی بە شێوازێكی (تازە و ناوازە) لە ڕێگەی بەكارهێنانی (تویتەر) سیاسەتێكی ڕوون و ڕاشكاو پەیڕەو بكات لە پێناو بەهێزكردنەوەی پێگەی ئەمریكا، لە كاتێكدا كە هەندێك بۆچوون پێیان وابوو لە سەردەمی باراك ئۆباما پێگەی ئەمریكا لاواز ببوو، هەروەها ترەمپ توانیویەتی زۆربەی بەڵێنەكانی خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی ساڵی (2016) جێبەجێ بكات، بۆیە پێموایە ئەم ساڵیش (ترەمپ) دەتوانێت لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كە لە مانگی 11 بەڕێوەدەچێت دووبارە كورسی سەرۆكایەتی و كۆشكی سپی بەدەست بهێنێتەوە".

زۆرترین بینراو