پەخشان محەمەد: دەستم بۆ بابەتی هەستیار بردووە

پەخشان محەمەد: دەستم بۆ بابەتی هەستیار بردووە

"ژماریەك چیڕۆكی تراژیدیا لە دەمی كارەكتەرەكانەوە باسی لێوەكراوە" 

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: پەخشان محەمەد، ژنە چالاكوانێكی دیاری سلێمانیە ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامە لە هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە لە بوارەكەی خۆی، پەخشان بەدەر لە كاری رێكخراوەی فەرمانبەرە لە دادگای سلێمانی، لە دیدارێكی زاری كرمانجی باس لە بەچاپ گەیاندنی كتێبی لە هەگبەی  كۆمەڵگەوە دەكات و رایدەگێنێت" كتێبی لە هەگبەی كۆمەڵگەوە كۆمەڵێ چیڕۆكی راستی ناو دادگا و چاكسازیەكانن چیڕۆكی تراژیدیای كۆمەڵگەن و لە زاری كارەكتەرەكانەوە دەگێڕدرێتەوە، چیڕۆكەكان هەمووی چیڕۆكێ تاڵ و ناخۆشن پڕن لە كارەسات و كوشتن و ماددەی هۆشبەرو ناپاكی هاوسەرەكان و لێكترازانی خێزانەكان."
پەخشان محەمەد، دەشڵێت" زۆر دەمێكە خولیای ئەوەم بوو چیڕۆكە ڕاستیەكانی ناو كۆمەڵگەكەم كۆبكەمەوە و بیكەم بە پەرتوكێك بیخەمە بەردەست خوێنەران و كتێبخانەی كوردی، چونكە دڵنیام سودی زۆری دەبێت بۆ بەخۆداچونەوە و هێوركردنەوەی تاكی كوردی."
ئەو ژنە چالاكوانە نایشارێتەوە كە زۆر ماندوو بووە تا ئەو چیڕۆكانەی كۆكردۆتەوە گووتی" كۆكردنەوەی ئەو چیڕۆكانە هەر وا اسان نیە زۆر ماندووبووم پێیانەوە و بگرە شەو نخونیم كردووە لە پێناو داڕشتنەوەیان، دواجار لە چەند رۆژی رابردوو كتێبەكە لە مەراِسیمێكدا كەتە بەردیدی خوێنەران و پێشوازی باشی لێكراوە.

 

زۆرترین بینراو