پەرتووکێک لەسەرمێژووی رواندز کەوتە بەردیدی خوێنەران

پەرتووکێک لەسەرمێژووی رواندز کەوتە بەردیدی خوێنەران

محەممەد مەحموود- ڕەچەڵەکی کوردانی قەڵای دم دم لە رواندز، لە دوو توێی 431 لاپەڕەدا، بەکۆمەڵێک زانیاری مێژوویی تازە لە بارەی بەشێک لە دانیشتووانی رواندز خراوەتەڕوو.
لەم بارەیەوە ستار قازی نووسەری ئەم پەرتووکە بۆ زاری کرمانجی گووتی:" بە پشت بەستن بە دەست نووسی سێ سەدە لەمەوبەر و گێڕانەوەی پشت بە پشت و زیاتر لە چل سەرچاوەی کوردی و عەرەبی و دەیان ماڵپەڕ و ئەکاونتی ئەلیکتڕۆنی، نەک هەر کوردانی دم دم و نەک هەر ڕواندزی بەڵکو بۆ هەر کوردێک و لە هەر شوێنێکی دنیادا بێت، ئەتوانێ ڕەچەڵەکی خۆی لێرەدا بدۆزێتەوە، ئەو کوردانەی ئێستا کە بەڕەچەڵەک لە تورک و ئازەری نزیکن یان ئەوانەی هەر کورد نین لە بنچینەدا لەرێگەی ئەم پەرتووکەوە زانیاریان لە سەرە بزانە، باب و باپیرانت باشتر بناسە، ئەوانەی سەردەمانێک حوکمی ئێران،ئەفغانستان، تورکیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا،عێڕاق، فەلەستین، لوبنان، سوریا ومیسریان کردووە ، ڕاست کردنەوەی ناوی ڕواندز و ناسینی مەڵبەندی کۆنی ئەم شارە کە گوندی فەقیان بووە، ڕاست کردنەوەی ئەو هەڵەیەی گشت میرانی سۆران ئەباتەوە سەر یەک دایک و باوک .... لە ئێستادا لە پەرتووکخانەی شێرکۆ لە ڕواندز و کتێبخانەی گشتی و پەرتووکخانەی مێخەک لە سۆران، بەرواری 21/10/2020 لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێمیش بەردەست ئەبێت، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبچەی شەهید و کەرکووک و کۆیە و ڕانیە و شەقڵاوە و هەریر و قەڵادزێ و کەلار و کفری و چوارقورنە".

زۆرترین بینراو