پەرلەمانی عێراق دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی رەتکردەوە

پەرلەمانی عێراق دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی رەتکردەوە

زاری كرمانجی - بەغدا : ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزه‌یرانی 2020، لە دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا پرسی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق خرایە دەنگدانەوە و لە ئەنجامدا، بە دەنگی 174 پەرلەمانتار بڕیاردرا، کە مووچەی هەریەک لە فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینان کەمنەکرێتەوە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، بڕیارێكی پەسەندكرد كە بەهیچ شێوەیەك دەستكاری مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەلایەن حكومەتەوە نەكرێت.

حەلبوسی گوتیشی: بڕیارەكە بەو جۆرەیە كە حكومەت بەبێ دەركردنی یاسا، مافی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەننشینانی نابێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه‌ بڕیاره‌دا هاتووه‌، بریاره‌كه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، وه‌زیره‌كان، په‌رله‌مانتاران و پله‌ تایبه‌ت و باڵاكان ناگرێته‌وه‌.

 

زۆرترین بینراو