پەرلەمانی كوردستان، یەكشەممەی داهاتوو كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان، یەكشەممەی داهاتوو كۆدەبێتەوە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (9)ی ئاسایی، ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 2019/6/30، ئەمەش دەقی بانگهێشتەكەیە:

بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان

بەپێی حوكمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (18)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (9)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 2019/6/30، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن.

 

لەگەڵ رێزدا..

د.ڤالا فرید ابراهیم

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

زۆرترین بینراو