پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامەکانی دەکات

پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامەکانی دەکات

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی دەکات، کە پێشنوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بن.

لە نووسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە واژۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هێمن هەورامی لەسەرە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، هاتووە، بە پشت بە ستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ و بڕگەی یەکەم لە ماددەی ١٩ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان_ عێراق، بڕیاریاندا بانگهێشتی گشت ئەندامەکانی پەرلەمان بکەن، بۆ دانیشتنی ژمارە ١٦ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان_ عێراق لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە، رێککەوتی ٢٣ی١ی٢٠٢٠.

زۆرترین بینراو