پەرلەمان دەكەوێتە پشوو

پەرلەمان دەكەوێتە پشوو

 

ئەندامێكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە 15ی ئەم مانگەوە تا 1/9، پەرلەمان دەكەوێتە پشووەوە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە ئەندامانی پەرلەمان دەچنە ماڵەوە، بەڵكوو بەردەوام بەدواداچوون بۆ كێشە و ئازارەكانی خەڵك دەكەن و كۆبوونەوەی لیژنەكان بەڕێوە دەچێت.

رێبوار بابكەیی، ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "دوای ئەوەی ئەو ماوەیە كە درێژ كرابوویەوە لە 15ی مانگ كۆتایی دێت، پەرلەمان دەكەوێتە پشووی هاوینەوە، واتە لە 15ی مانگ تا 1_9 پەرلەمان لە پشوودا دەبێت، كە دەكاتە مانگ و نیوێك".

بابكەیی گوتیشی: "ئەو پشووە بەو مانایە نییە كە دەوام نەبێت لە پەرلەمان، بەڵكوو لیژنەكانی پەرلەمان بەردەوام كۆدەبنەوە و بەدواداچوون دەكەن، بۆ نموونە كە من سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و رەوەندی كوردستانم، رۆژی سێشەممە ئێمە كۆبوونەوەمان هەیە، ئەگەرچی ئەو رۆژەش دەكەوێتە پشووەوە، بۆیە لیژنەكان لە كاتی پێویستدا لەو ماوەیەی كە لە پشوودان، كۆدەبنەوە و بەدواداچوون دەكەن".

سەرچاوە: KDP

زۆرترین بینراو