پەرلەمان رۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دیاریکرد

پەرلەمان رۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دیاریکرد

لە بانگێشتنامەیەكدا ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پەرلەمانتاران ئاگادار دەكاتەوە كە رۆژی 10/6/2019 پەرلەمان سه‌باره‌ت به‌ سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

لە بانگێشتنامەكەدا ھاتووە: "پشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ (سێیه‌م)ی مادده‌ (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی - عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/6/10دا، سه‌باره‌ت به‌ سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان-عێراق".

ئاماژە بەوەشكراوە: "له‌به‌ر ئاماده‌بوونی میوانان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی شوێنی پێویست له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاری دا ئه‌م دانیشتنه‌ له‌ هۆڵی (سه‌عد عەبدوڵڵا) له‌شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بێت، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن".

زۆرترین بینراو