پەرلەمان و حکوومەت کۆدەبنەوە

پەرلەمان و حکوومەت کۆدەبنەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە بەم نزیکانە لیژنەی دانوستانکار و پەرلەمان کۆببنەوە لە بارەی ھێڵە گشتییەکانی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا.

ھێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە له‌ پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: "ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، لیژنەی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بانگێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا و گفتوگۆ لەسەر ھێڵە گشتییەکانی دانوستانی ھەولێر و بەغدا بکرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەوڵ دەدەن لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی شاندی دانوستانکاری حکوومەت لە پەرلەمان ئەنجام بدەن.

زۆرترین بینراو