پەروەردەی شەقڵاوە ئامادەكاری بۆ رێزلێنانی قوتابییە یەكەمەكانی سنوورەكە دەكات

پەروەردەی شەقڵاوە ئامادەكاری بۆ رێزلێنانی قوتابییە یەكەمەكانی سنوورەكە دەكات

محەمەد ئامۆكەیی- شەقڵاوە: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە رێزلێنان دەبەخشێتە 10 قوتابییە یەكەمەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی سنوورەكەیان.
سەرمەد سابیر، سەرپەرشتیاری یەكەمی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە، بەزاری كرمانجی راگەیاند " ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-7-2019 وەك بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە، ئاگاداری 10 قوتابییە یەكەمەكانی 12 ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی سنوری پەروەردەكەمان كردۆتەوە لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی كە ئامادەی رێوڕەسمی خەڵاتی رێزلێنانیان بن".
گووتیشی "بڕیارە كاتژمێری 4ی ئێوارەی رۆژی دووشەممە 8-7-2019 لە هۆڵی ڤان نزیك ناوچەی پیشەسازی شەقڵاوە، مەڕاسیمی خەڵاتی رێزلێنان بۆ هەر 10 قوتابییە یەكەمەكانی سنووری پەروەردەمان ساز بكەین، هەر قوتابییەك دەتوانێ تا 7 كەس لەگەڵ خۆی بێنێت بە مەرجێك منداڵی تیا نەبێت.

زۆرترین بینراو