پەروەردەی مێرگەسۆر فۆرمی وانەبێژی دابەش دەكات

پەروەردەی مێرگەسۆر فۆرمی وانەبێژی دابەش دەكات

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر، ئاگاداری بەشێك لە دەرچوانی كۆلێژەكان دەكاتەوە، كە بەیانی دوو شەممە سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی وانەبێژی.
ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی رایگەیاند:" بڕیارە ئەمساڵیش لە رێگەی فۆرمی وانەبێژییەوە دەرچووانی كۆلێژەكان دابمەزرێنین، بۆ ئەم مەبەستە رۆژی دووشەممە 23-9-2019 دەرچوانی كۆلێژەكانی (پەروەردە، پەروەردەی بنیات، پەروەردەی بنەڕەتی، زانست) بەتایبەت بەشەكانی (كیمیا، فیزیا، زیندەوەرزانی، بیركاری، زمانی عەڕبی، زمانی ئینگلیزی) دەتوانن سەردانی پەروەردەی مێرگەسۆر بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرم".
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر ئاشكراشی كرد :" رۆژی 29-9-2019 دوا مۆڵەتە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەكان، ئەوانەی ساڵی پار فۆرمی وانەبێژیان لە پەروەردەی مێرگەسۆر پركردۆتەوە، پێویست ناكات پشتگیری دەرچوونی زانكۆ بهێنن".

زۆرترین بینراو