پەروەردە نەك لە هۆڵەكانی قوتابخانە بەڵكو لە ماڵەكانیش ئیفلاسی هێناوە

ئەبوبەكر شیوەڕەزی

لەمڕۆدا، لە قوتابخانەی یەكەمی ژیاندا، كە بریتییە لە ماڵ، دایكان و باوكان لەبارەی پەروەردەكردن و تێگەیاند و پێگەیاندنی ڕۆڵەكانیان جۆرێك لە كەم تەرخەمیان پێوە دیارە، دەگمەنن ئەو دایك و باوكانەی كە خەمخۆرن و بە شێوەیەكی دروست منداڵەكانیان پەروەردە دەكەن.
خێزانەكان بە جۆرێك منداڵەكانیان وێڵ كردوون كە دوو ساڵی دی نابات بە هۆی ئامێرە ئەلكترۆنییەكانەوە چاوەكانیان لەدەست دەدەن و دەبێ هەموویان چاویلكە بەكاربهێنن، بەبێ ئەوەی شتێكی وەهای كردبێ كە سوودی بۆ داهاتووی هەبێ. جا باسی خوێندنگە هەر مەكە، مامۆستایانیش ڕێزی زۆرم كە خۆم بە قوتابییان دەزانم، بەڵام زۆربەیان بەسەر پڕۆگرامەكاندا زاڵ نین تا بتووانن دوو ئامۆژگاری لە چوارچێوەی وانەكاندا جێ بكەن. حكوومەتیش تا هەنووكە هیچ ڕۆڵێكی نییە، نە بیر لە پەروەردە و بەرەوپێشچوون دەكاتەوە، نەبیر لە پێگەیاندنی نەوەیەكی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو دەكاتەوە، نە ئاوڕێكیش لە مامۆستا دەداتەوە! سەربارەی ئەوەی باسی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەكات بۆ قوتابییان كە بیر لە دەرئەنجام و زیانەكانی خوێندنی ئەلیكترۆنی ناكاتەوە.
ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە، گەر دۆخەكە ئاوا بڕوا داهاتووی منداڵەكانمان چۆن دەبێت و چیان لێ چاوەڕێ‌ بكەین، لە ساییەی تەكنەلۆژیاو بێ‌ باكی خێزان و قوتابخانە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو