پەنابەرانی رۆژئاوا كوردستان رۆڵی هەرێمی كوردستان بەرزدەنرخێنن

پەنابەرانی رۆژئاوا كوردستان رۆڵی هەرێمی كوردستان بەرزدەنرخێنن

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی شەڕی رۆژئاوا بە هۆی هێرشەكانی توركیاوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە رۆڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەزردەنرخێنن.

زەهرا خالید, پەنابەرێكی رۆژئاوای كوردستانە بە زاری كرمانجی دەڵێ:" سەركردایەتی سیاسی كوردی و بەتایبەتی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی كوردستان رۆڵێكی گەورەیان هەبوو لە پاراستنمان لە رۆژئاوای كوردستان وبەهۆی سیاسەتی حكوومەتی كوردستانەوە پەنابەرانی رۆژئاوا لە كەمپەكانی باشوری كوردستان لە ژیانێكی ئارام خۆشگوزارندا ژیان دەكەن تەواوی پێداویستیەكانی رۆژانەیان لەگەڵ شوێنی مانەوەیان بۆیاندابینكراوە كە ژمارەیان زیاتر لە 12 هەزار كەسە و بەهۆی دلسۆزی حكوومەت و بەهانای ئێمەوە هات, ئێمە لە مردن رزگار كردوو گەیشتینە شوێنێكی ئارام و پر خزمەتگوزاری.

ئەحمەد عەبدی, پەنابەرێكی رۆژئاوای كوردستانە لە هەرێمی كوردستان بە زاری كرمانجی گوت:" لەكاتی دروستبوونی شەڕ لە رۆژئاوای كوردستان كە بەناهەق توركیا هێرشی دراندانەی ئەنجامدا بۆ سەر ناوچە كوردنشنیەكانی رۆژئاوای كوردستان بە هەزاران خێزان دەربەدەربوون و روویان لە هەرێمی كوردستان كرد, لەگەڵ گەیشتنمان بۆ سنورەكانی كوردستان دەزگای خێرخوازی بارزانی و لایەنەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵمان بوون تا گەیشتینە ناو كەمپەكان و لەوێش هەرچی پێداویستی بۆ پێشكەشی كردین و زۆر ئارامین لە كوردستان.

زۆرترین بینراو