پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

زاری كرمانجی - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری ئه‌و خێزانه‌ی له‌ به‌غدا شه‌هیدكران، دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر كرد، کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن . دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/9/16

زۆرترین بینراو