پەیمانگای تەكنیكی سۆران ئەمساڵ كەمتر قوتابی وەردەگرێت

پەیمانگای تەكنیكی سۆران ئەمساڵ كەمتر قوتابی وەردەگرێت

محەممەد مەحموود – سۆران
بەهۆی زۆری قوتابیانی قۆناغی دووەم ئەمساڵ پەیمانگای تەكنیكی سۆران رێژەی وەرگرتنی قوتابیانی كەم كردۆتەوە .
لەم بارەیەوە مامۆستا پاكستان محەمەد ئەمین یوسف راگری پەیمانگای تەكنیكی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" وەكو پەیمانگای تەكنیكی سۆران زیاتر لە 700 قوتابیمان بۆ قۆناغی دووەم هەیە، بۆیە كەمتر بۆ ئەمساڵ قوتابی وەردەگرین، لەو رێژەییەی بۆ ئەمساڵ داوامانكردووە تەنیا داوای (350) قوتابیمان كردووە‌، بەهۆی ئەوەی خوێندن لە پەیمانگاكو سەدا 70ی پراكتیكیە، جگە لە هۆڵی تیۆری پێویستیمان بە هۆڵی پراكتیكیش هەیە، بۆیە وەرگرتن و دابەشكردنی قوتابییان بەسەر هۆڵەكاندا كارێكی وردە و ساڵانەش بەهۆی هاتنی ژمارەیەكی زۆری قوتابی كێشەی شوێنمان بۆ دروست دەبێت.

 

زۆرترین بینراو