پەیمانگای تەكنیكی لە مێرگەسۆر دەكرێتەوە

پەیمانگای تەكنیكی لە مێرگەسۆر دەكرێتەوە

بۆ كردنەوەی پەیمانگای تەكنیكی مێرگەسۆر، شاندێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی قایمقامیەتی ئەو قەزایەی كرد.
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك بڵاو كردەوە و رایگەیاند، شاندێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی گفتوگۆ کردن و هەنگاونان بۆ کردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی لە قەزای مێرگەسۆر، سەردانی قەزاكەی كرد و گفتوگۆ لە بارەی كردنەوەی پەیمانگای تەكنیكی لە مێرگەسۆر كرا.

زۆرترین بینراو